ژنه په‌رله‌مانتارێك بۆ له‌دایكبوونی منداڵه‌كه‌ی به بایسیكل ده‌چێته نه‌خۆشخانه
وێنه‌كانی بڵاوكردووه‌ته‌وه و نووسیویه‌تی: كاتژمێرێك به‌ر له‌وه‌ی منداڵه‌كه‌م له‌دایك ببێت به سواری بایسیكل هاتمه نه‌خۆشخانه

K24 - هه‌ولێر:
ژنه په‌رله‌مانتارێكی نیوزله‌ندا به سواری بایسیكل ده‌چێته نه‌خۆشخانه‌یه‌كی له‌دایكبوون، تا منداڵه‌كه‌ی له‌دایك ببێت، ئه‌و په‌رله‌مانتاره كاتژمێرێك به‌ر له‌وه‌ی منداڵه‌كه‌ی له‌دایك ببێت، بایسیكل به‌كارده‌هێنێت بۆ ئه‌وه‌ی بگاته نه‌خۆشخانه، دوای منداڵبوونهكهشی وێنه‌كانی بڵاوكرده‌وه.
ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، ژولی ئان گێنتهر، ژنه په‌رله‌مانتاری پارتی سه‌وزی نیوزله‌ندی، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه به‌ره‌به‌یانی زوو به سواری بایسیكل خۆی ده‌گه‌یه‌نێته نه‌خۆشخانه‌ی له‌دایكبوون، بۆ ئه‌وه‌ی منداڵه‌كه‌ی سكی له‌دایك ببێت، دوای ئه‌وه‌ش وێنه‌كانی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاوكرده‌وه.

ژولی چه‌ند كاتژمێرێك دوای منداڵبوونه‌كه‌ی له نه‌خۆشخانه، له فه‌یسبووك نووسیویه‌تی: "هه‌واڵێكی خۆش، كاتژمێر 3:04 به‌یانی خێزانه‌كه‌مان پێشوازی له ئه‌ندامێكی نوێی كرد، كاتژمێر 2ی به‌یانی چوومه نه‌خۆشخانه، به 10 خولهك گه‌یشتم و له‌وێ منداڵه‌كه به ته‌ندروستییه‌كی باشه‌وه له‌دایك بوو".
سه‌رچاوه میدیاییه‌كانی ئه‌و وڵاته بڵاویانكرده‌وه، ئه‌و ژنه په‌رله‌مانتاره پێشتریش له ساڵی 2018 بۆ له دایكبوونی منداڵی یه‌كه‌می به بایسیكل چووه‌ته نه‌خۆشخانه، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له فه‌یسبووكیش نووسیویه‌تی: "بایسیكلهكهم خۆشده‌وێت".

