واشنتن: چين به‌ربه‌ست له رێى كۆمپانيا بيانييه‌كان داده‌نێت
جۆن كێری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا گوتى: ئێمه كۆمه‌ڵێك تاقیكردنه‌وه‌و پرسی هاوبه‌شمان هه‌یه له‌گه‌ڵ یه‌كتری، پێویسته پهیوهندیيهكانیش به پته‌وی بمێننه‌وه، پێویسته كار له‌سه‌ر پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیيه‌كان بكرێت، هه‌روه‌ها له‌بواری شه‌فافیه‌ت و لێپرسینه‌وه‌شدا كاری جدی بكرێت.
K24 – هه‌ولێر:
تا دێت په‌یوه‌ندیيه ئابوورییه‌كانی نێوان چین و ئه‌مه‌ریكا گرژی و ئاڵۆزی زیاتری تێده‌كه‌وێت، له دواین پێشهاتی ئاستی ئابووری نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌ش وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌وڵه‌تى چینی به‌وه تۆمه‌تبار كرد كه به‌ربه‌ست له‌پێش كۆمپانیا بیانیه‌كان داده‌نێت. له به‌رامبه‌ريشدا، حكومه‌تى چين رایگه‌یاندووه، كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكی و چینیه‌كان هه‌میشه ركاربهری یه‌كترین.
جۆن كێری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا گوتى: ئێمه كۆمه‌ڵێك تاقیكردنه‌وه‌و پرسی هاوبه‌شمان هه‌یه له‌گه‌ڵ یه‌كتری، پێویسته پهیوهندیيهكانیش به پته‌وی بمێننه‌وه، پێویسته كار له‌سه‌ر پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیيه‌كان بكرێت، هه‌روه‌ها له‌بواری شه‌فافیه‌ت و لێپرسینه‌وه‌شدا كاری جدی بكرێت.
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و داواكاری و لێدوانانه‌ی به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی ده‌وڵه‌تی چینی ئاستی ئه‌و كێبڕكێیه‌ی نه‌شارده‌وه و گوتی: كۆمپانیا چینی و ئهمهریكیيهكان هه‌میشه به‌توندی كێبڕكی یه‌كتری ده‌كه‌ن.
یانگ جی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی ده‌وڵه‌تی چین گوتى: به پێی ئه‌و بارودۆخه‌ی له بازاره‌كاندا بوونی هه‌یه، كۆمپانیا چینی و ئهمهریكیيهكان هه‌میشه له كێبڕكێ دان، به‌ڵام ئێمه حه‌ز ده‌كه‌ین كێبڕكێیه‌كی ته‌ندروست بێ، به‌وه‌ی كۆمپانیاكان هاوكاری یه‌كتری بكه‌ن به‌وه‌ی گرنگی به خاڵه به‌هێزه‌كانی یه‌كتر له‌بڕی ئه‌وه‌ی خاڵه لاوازه‌كان بخه‌نه‌ڕوو، ئێمه‌ش پێمان وایه پێویسته په‌یوه‌نديیه بازرگانیيهكان به به‌هێزی بمێننه‌وه.
ترسی ئه‌مه‌ریكا له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه كه به‌رهه‌مه چینیه‌كان بازاره‌كانی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكایان داگیركرووه ئێستاش له‌هه‌وڵی كۆنترۆڵكردنی بواری بازار‌و وه‌به‌رهێنانه له كیشوه‌ری ئه‌فریقیا ئه‌مه‌ش ئه‌مه‌ریكای تووشی نیگه‌رانی كردووه ئابوورناسانیش پێان وایه چین له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه ببێته یه‌كه‌مین هێزی ئابووری جیهانی.