تەندروستی عێراق رێگەی بە پێدانی ژەمی سێیەمی ڤاکسین دەدات

ژەمی سێیەمی ڤاکیسن لە چەند کەسێک دەدرێت
بنکەیەکی وەرگرتنی ڤاکسین لە بەغدا - فۆتۆ: AFP
بنکەیەکی وەرگرتنی ڤاکسین لە بەغدا - فۆتۆ: AFP

K24 - هەولێر

وەزارەتی تەندروستی عێراق رێگەی بە پێدانی ژەمی سێیەمی ڤاکسین دەدات و ژەمی سێیەم بە چەند کەسێک دەدرێت.

بەگوێرەی نووسراوی فەرمی وەزارەتی تەندروستی عێراق، رێگە دەدات بە پێدانی ژەمی سێیەمی ڤاکسینی کۆرۆنا.

لە نووسراوەکەی وەزارەتی تەندروستی روونکراوەتەوە، ژەمی سێیەمی ڤاکسین، دەرێتە ئەو کەسانەی کە مەترسیان لەسەرە، ئەو هاووڵاتییانەی نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە، کەسانی سەروی 60 ساڵ، کارمەندانی تەندروستی.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو ڤاکسینەی بەکاردەهێنرێت دەبێ لەلایەن رێکخراوی تەندروستی جیهانی پەسند کرابێت، هەروەها گرفت نییە ئەگەر کەسێک دوو ژەمی ڤاکسینی پێشتر جۆرێکی بەکارهێنابێت و سێیەم ژەم جۆرێکی دیکە بەکاربێنێت.

وەزارەتی تەندروستی عێراق راشیگەیاندووە، نابێ نێوانی ژەمی دووەم و سێیەمی پێدانی ڤاکسین لە شەش مانگ کەمتربێت.