ئاسایشی هه‌ولێر كارئاسانی بۆ نابیستان دەکات

ئاسایشی هه‌ولێر، به‌شێكی تایبه‌ت بۆ ئه‌و كه‌سانه ده‌كاته‌وه كه نابیست و ناگۆن، هاوكارييان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی له ڕێگەی كه‌سانی تایبه‌ته‌وه كێشه و گرفته‌كانیان چارە بکرێن.
له هه‌نگاوێكی نوێ‌دا و بۆ يه‌كه‌مجار له بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هه‌ولێر، به‌شێكی تایبه‌ت بۆ ئه‌و كه‌سانه کردەوە كه نابیست و ناگۆن، بۆ مەبەستی هاوکاریکردنیان له رێگەی كه‌سانی تایبه‌ته‌وه بۆ چارەکردنی کێشەکانیان.
ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كێشه‌یان هه‌یه ده‌توانن سه‌ردانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر بکەن، بۆ ئه‌وه‌ی چارە بۆ کێشەکانیان بدۆزرێتەوە.
بە پێی زانیارییەکان، له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا خه‌ڵكێكی زۆر سه‌ردانی ئاسایشی هه‌ولێریان كردووه بۆ مەبەستی چارەکردنی کێشەکانیان، هه‌روه‌ها له ڕێگەی په‌یجی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی هه‌ولێر بڵاوكراوه‌كان به شێوه‌ی زمانی ئاماژه ڕوون ده‌كرێنەوە.