سیروانی نوێ شه‌شه‌مین سه‌ركه‌وتنی له‌م وه‌رزه تۆمار كرد
گه‌ڕی نۆیه‌می خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان به ئه‌نجامدانی دوو یاری دیكه كۆتایی به یارییه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه هات، سیروانی نوێ تۆڵه‌ی شكسته‌كه‌ی هه‌فته‌ی رابردووی له هه‌ولێر كرده‌وه و شه‌قڵاوه‌ش سێیه‌مین یارییه له‌سه‌ریه‌ك ده‌كه‌وێته داوی یه‌كسانبوونه‌وه.
سیروانی نوێ ـ هه‌ولێر
یانه‌ی هه‌ولێر بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی سیروانی نوێ سه‌ردانی سلێمانی كرد و به شكسته‌وه ئه‌و شاره‌ی جێهێشت.
یانه‌ی سیروانی نوێ له‌سه‌ر یاریگه‌ی ئاشتی میوانداریی هه‌ولێری كرد، له نیوه‌ی یه‌كه‌م هیچ لایه‌ك نه‌یانتوانی تۆڕی گۆڵی یه‌كتر بهه‌ژێنن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی نیوه‌ی دووه‌م، سیروانی نوێ دوو گۆڵی له‌سه‌ریه‌كی تۆمار كرد، سه‌ره‌تا ئیبراهیم محه‌مه‌د گۆڵی یه‌كه‌می یارییه‌كه‌ی بۆ سیروانی نوێ كرد، دواتر هه‌ردی سه‌یفه‌دین گۆڵی دووه‌می بۆ سیروانی نوێ زیاد كرد و یارییه‌كه‌ش به‌م دوو گۆڵه له به‌رژه‌وه‌ندی نوێنه‌ره‌كه‌ی سلێمانی كۆتایی هات، ئه‌مه‌ش له كۆی 8 یاری، پێنجه‌مین شكستی یانه‌ی هه‌ولێر بوو له‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابی كوردستان و شه‌شه‌مین سه‌ركه‌وتنی یانه‌ی سیروانی نوێش بوو له خوله‌كه.
ئارارات ـ شه‌قڵاوه
یانه‌ی ئارارت له پیرمام میوانداریی شه‌قڵاوه‌ی دراوسێی كرد، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی یارییه‌كه یانه‌ی شه‌قڵاوه له رێگه‌ی گۆڵكاری یانه‌كه‌ی محه‌مه‌د سه‌ردار له خوله‌كی 11 گۆڵی پێشكه‌وتنی كرد، نیوه‌ی یه‌كه‌م به‌م تاكه گۆڵه له به‌رژه‌وه‌ندی شه‌قڵاوه كۆتایی هات.
ئارارات له خوله‌كی 58ـی نیوه‌ی دووه‌م له رێگه‌ی ئه‌میر ره‌زا ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه.
دواتر ئه‌میر ئیسماعیل به تۆماركردنی گۆڵی دووه‌م بۆ ئارارات تیپه‌كه‌ی پێشخست، به‌ڵام شه‌قڵاوه خۆی به ده‌سته‌وه نه‌دا و له خوله‌كی 89ـی كۆتایی یارییه‌كه له رێگه‌ی شه‌هابه‌دین هۆشه‌نگ گۆڵی به‌رامبه‌ربوونی تۆمار كرد و یارییه‌كه به 2 گۆڵ بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات، به‌مه‌ش شه‌قڵاوه بۆ سێیه‌مین یارییه له‌سه‌ریه‌ك به‌رامبه‌ر ده‌بێت.