"عوسمان دێمبلی بێزاربووه و بڕیاری ڕۆیشتنی له بارسێلۆنا داوه"

عوسمان دێمبلی بڕیاریداوە لە کۆتایی ئەم وەرزە ریزەکانی بارسێلۆنا جێبهێڵێت و یانهی لیڤهرپوول بۆ گواستنهوهی لهسهرهێڵه.
بەپێی رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی عوسمان دێمبلی بڕیاریداوە گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا نوێ نەکاتەوە و لە هاوینی داهاتوو ئەو کاتەی گرێبەستەکەی کۆتایی دێت لە بارسێلۆنا دەڕوات، لە گواستنەوەکانی زستانەش مافی خۆیەتی یانەیەکی نوێ بدۆزێتەوە و گفتوگۆی لەگەڵ بکات.
سەرچاوەکە هێمای بۆ ئەوەش کردووە دێمبلی ئەو ئۆفەرەی رەتکردووەتەوە کە لەلایەن کارگێری بارسا پێشکەشی کراوە، پلانی موسا سیسۆکۆی بەڕێوەبەری کارەکانیشی ئەوەیە یاریزانە فەرەنسیەکە تا کۆتایی وەرز بمێنێتەوە و دواتر بچێتە یانەیەکی دیکە بۆ ئەوەی پاداشت لە یانەی داهاتوو وەربگرێت.
هێا بۆ ئەوەش کراوە بارسێلۆنا نایەوێت بەخۆرایی دەستبەرداری دێمبلی ببێت و ئەگەر هەیە لە گواستنەوەکانی زستانە بە بڕە پارەیەک دەستبەرداری ببێت.
لەم وەرزە دێمبلی بەشداری کەمترین یاریی کردووە و بەهۆی پێکانەوە لە سەرجەم خول و پاڵەوانییەتیەکان بەشداری تەنیا سێ یاریی کردوە.