قه‌زافی ده‌گه‌ڕێته‌وه
رێگری له‌وه كردبوو، كوڕه‌كه‌ی قه‌زافی به‌شداری له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا بكات
K24 – هه‌ولێر:
دادگای سه‌بها له باشووری لیبیا جارێكی دیكه له باره‌ی دۆسیه‌ی پاڵێوراوانی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری لیبیا كۆبوه‌وه و بڕیاری دا، سه‌یفولئیسلام، كوڕی سه‌رۆكی كۆچكردووی لیبیا، موعه‌ممه‌ر قه‌زافی بگه‌ڕێته‌وه بۆ كێبڕكێی هه‌ڵبژاردن.
پێشتر دادگاكه له ژێر فشاری گرووپه چه‌كدارییه‌كاندا رێگری له‌وه كردبوو، كوڕه‌كه‌ی قه‌زافی به‌شداری له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا بكات.
له 24ی نۆڤه‌مبه‌ری رابردوودا، دادگاكه ناوی 25 كه‌سایه‌تی ره‌تكردبوویه‌وه، كه یه‌كێكیان سه‌یفولئیسلام بوو.
هه‌فته‌ی رابردوو، كاتێك پارێزه‌ره‌كانی قه‌زافی چووبوونه دادگا بۆ ئه‌وه‌ی تانه له بڕیاره‌كه بده‌ن، گرووپێكی چه‌كدار هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر دادگا و رێگه‌یان نه‌دا، دانیشتنی دادگا به‌ڕێوه‌بچێت.
حكومه‌تی لیبیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی له دادگای سه‌بها روویداوه پێچه‌وانه‌ی یاسایه و گرووپێكی ده‌رچوو له یاسا ئه‌و ره‌فتاره‌یان ئه‌نجامداوه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتبوو، كه وه‌زاره‌تی ناوخۆ و داد راسپێردراون لێكۆڵینه‌وه‌ی خێرا له ورده‌كاری ئه‌و رووداوه بكه‌ن و مافی سكاڵا و تانه‌ی یاسایی بۆ هه‌موو كه‌سێك ده‌بێت پارێزراو بێت.