مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی ماڵی "شێره‌ژن"ی كرد
"ئێمه كوڕی تۆین و هه‌رچیمان پێ بكرێت له خزمه‌تی تۆداین"
K24 – هه‌ولێر:
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی ماڵی "شێره‌ژن"ی كرد، كه دایكی سێ رۆڵه‌ی شه‌هیده و له نزیكه‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌كردن.
له میانه‌ی سه‌ردانی بۆ ماڵی شێره‌ژن، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ره‌خۆشی لێ‌كرد و گوتی: ئێمه كوڕی تۆین و هه‌رچیمان پێ بكرێت له خزمه‌تی تۆداین.
له به‌رامبه‌ردا، "شێره‌ژن" گوتی: شانازی به رۆڵه‌كانمه‌وه ده‌كه‌م، هه‌تا شه‌هید بوون، به‌رگریان كرد. زۆر زۆر شانازییان پێوه ده‌كه‌م، سێ كوڕم ماوه، ئاماده‌م ئه‌و سێ كوڕه‌شم شه‌هید بن و زۆر شانازیان پێوه ده‌كه‌م و ده‌ڵێم یاڕه‌بی روحتان شاد بێت رۆڵه قاره‌مانه‌كانم.
شه‌وی رابردوو چه‌كدارانی داعش په‌لاماری گوندی خدرجه و لاوه‌ریان له نزیك مه‌خموور دا، خه‌ڵكی گونده‌كان لێیان هاتنه ده‌ست، له ئاكامی شه‌ڕ و پێكدادانی نێوان هه‌ردوولادا، 3 برا، كه كوڕی موختاری خدرجه بوون، شه‌هید بوون و دوو ئافره‌ت و دوو پێشمه‌رگه‌ش بریندار بوون.