"داعش دوژمنێكی سه‌ره‌كی هه‌رێمی كوردستانه"
"كات و شوێنی هێرشه‌كان ئه‌وان دیاریده‌كه‌ن، بۆ زیاتربوونی قوربانییه‌كان"
K24- هه‌ولێر:
شه‌وی رابردوو چه‌كدارانی داعش په‌لاماری گوندی خدرجه و لاوه‌ریان له نزیك مه‌خموور دا، خه‌ڵكی گونده‌كان لێیان هاتنه ده‌ست، له ئاكامی شه‌ڕ و پێكدادانی نێوان هه‌ردوولادا، 3 برا، كه كوڕی موختاری خدرجه بوون، شه‌هید بوون و دوو ئافره‌ت و دوو پێشمه‌رگه‌ش بریندار بوون.
له‌مباره‌یه‌وه لیوا روكن به‌ختیار محه‌مه‌د راوێژكار له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به كوردستان 24ـی راگه‌یاند، داعش هێزێكی تاریكپه‌رستی دژی پێكه‌وه ژیان و دیموكراتی و مافی مرۆڤه، یه‌كێكه له دوژمنه سه‌ره‌كییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، كه له ماوه‌ی رابردوو بووه‌ته هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جددی بۆ ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم.
ئه‌و راوێژكاره‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه راشیگه‌یاند، داعش هێزێكی گه‌ڕۆكی بچكۆڵه‌ی گه‌ڕیده‌ن، ده‌ستپێكی شه‌ڕه‌كان له‌ده‌ست خۆیانه، كات و شوێنی هێرشه‌كان ئه‌وان دیاریده‌كه‌ن، بۆ زیاتربوونی قوربانییه‌كان.
