په‌يامێك له سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه
"سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و هێرشه تيرۆرستييه ده‌كه‌ين، كه به شێوه‌يه‌كى دڕندانه كرایه سه‌ر شاری به‌سره"
K24 - هه‌ولێر:
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكدا رایگه‌یاند، سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و هێرشه تيرۆرستييه ده‌كه‌ين، كه به شێوه‌يه‌كى دڕندانه ئه‌مڕۆ ناوه‌ڕاستى شارى به‌سرای به ئۆتۆمبيلێكى بۆمبڕێژكراو كرده ئامانج.
له په‌یامه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی هاتووه، پرسه و سه‌ره‌خۆشيى قووڵمان ئاراسته‌ى خانه‌واده و كه‌سوكارى شه‌هيدان ده‌كه‌ين، له دڵه‌وه هاوسۆز و هاوخه‌ميانين. له خواى مه‌زن داواكارين گيانى شه‌هيدان به به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات.
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان:
زۆر به توندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و هێرشه تيرۆرستييه ده‌كه‌ين كه به شێوه‌يه‌كى دڕندانه ئه‌مڕۆ ناوه‌ڕاستى شارى به‌سرای به ئۆتۆمبيلێكى بۆمبڕێژكراو كرده ئامانج و له ئه‌نجامدا ژماره‌يه‌ك هاووڵاتى شه‌هيد و بريندار بوون.
پرسه و سه‌ره‌خۆشيى قووڵمان ئاراسته‌ى خانه‌واده و كه‌سوكارى شه‌هيدان ده‌كه‌ين، له دڵه‌وه هاوسۆز و هاوخه‌ميانين. له خواى مه‌زن داواكارين گيانى شه‌هيدان به به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به خێزان و كه‌سوكاريان ببه‌خشێت.
هيواى زووچاكبوونه‌وه بۆ برينداران ده‌خوازين و دووپاتى دهكهينهوه كه هه‌رێمى كوردستان به هه‌موو شێوه‌يه‌ك بۆ پێشوازى له برينداران و پێشكه‌شكردنى هه‌موو خزمه‌ت و چاودێرييه‌كى پێويستى پزيشكى له نه‌خۆشخانه‌كانى ئاماده‌يه.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كورستان
2021/12/7