"با ئاگری ژێر كا نه‌گه‌شێته‌وه"
داعش له‌ناو هاواری خه‌ڵك و هۆشدارییه‌كانی سه‌رۆك بارزانیدا
حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتری عێراق نه‌بێت بۆ بانگه‌شه‌ی سیاسی و هه‌ڵبژاردن سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر چه‌كدارانی داعش راگه‌یاند، هیچ سه‌ركرده و فه‌رمانده‌یه‌كی كورد و ناو هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش كۆتاییهاتنی چه‌كدارانی رێكخراوه توندڕه‌وه‌كه‌یان له عێراق نه‌سه‌لماند. چونكه هۆكاره‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی توندڕه‌وی و ئه‌و هه‌موو توندڕه‌وه‌ی له عێراق هێشتا وه‌ك خۆیان ماون، ناو به ناو چه‌كداره توندڕه‌وه‌كان له‌ژێر ناوی جیاوازدا و به ئه‌جێندا و سیاسه‌تێكی جیاواز ده‌رده‌كه‌ونه‌وه و عێراق هه‌میشه ژینگه‌یه‌كی له‌بار بووه بۆ كۆبوونه‌وه و سه‌رهه‌ڵدانی گرووپه توندڕه‌وه‌كان.
ئه‌وكاته‌شی عه‌بادی سه‌ركه‌وتنی راگه‌یاند، (ئاگری ژێر كا)كه دانه‌مركێنرايه. ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعش كه ماوه‌ی زیاتر له 3 ساڵ بوو له باشوور و باشووری رۆژئاوای كه‌ركووك و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ریدا بوون، بێ ئه‌وه‌ی له ئۆپراسیۆنێكی سه‌ربازیدا بكوژرێن یان ده‌ستگیر بكرێن و راوبنێرن، له ناكاو دیارنه‌مان و سوپای عێراق و میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی كه له ئۆپراسیۆنی ئازادكردنی نه‌ینه‌وا گه‌ڕابوونه‌وه، زۆر به ئاسانی پێیدا تێپه‌ڕین و له ده‌وروبه‌ری كه‌ركووك كۆبوونه‌وه.
كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه‌ی عێراق له‌و ناوچانه‌دا كه ساڵی 2014 سه‌ربازه‌كانی سوپای عێراق به رووتی جێیانهێشت و دایانه ده‌ست چه‌كدارانی داعش و پێشمه‌رگه به خێرایی به‌شێكی خسته‌وه ژێر كۆنترۆڵی خۆی و ماوه‌ی زیاتر له 3 ساڵ ناوچه‌كه‌ی پاراست، بووه مه‌یدانی جه‌نگێكی نوێ دژی كورد و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان و لانه‌یه‌كی ئارامیش بۆ داعشه‌كانی ناوچه‌كه كه ته‌نها چه‌كه‌كانیان له سوپا شارده‌وه و له ماڵه‌كانی خۆیاندا سه‌رقاڵی خۆڕێكستنه‌وه و ده‌رفه‌ت و بۆشاییه‌ك بوون تا بیكه‌نه‌وه مه‌یدانی كرده چه‌كدارییه‌كانی داهاتوویان.
16ی ئۆكتۆبه‌ر.. خیانه‌ت به‌رامبه‌ر 100 ساڵ خه‌بات
سه‌ره‌نجام به‌هۆی رێككه‌وتنێكی ژێربه‌ژێری به‌شێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌گه‌ڵ سوپا و حه‌شدی شه‌عبیدا به سه‌رپه‌رشتی سوپای پاسداران، ئه‌و هێزانه‌ی فه‌رمانیان له یه‌كێتی وه‌رده‌گرت بێ ته‌قه ناوچه‌كانیان راده‌ستی سوپا و حه‌شدی شه‌عبی كرده‌وه كه به رێككه‌وتنی شوومی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ناسراوه.
له‌و رۆژه‌دا سوپا و حه‌شدی شه‌عبی هێرشیان كرده سه‌ر ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی كوردستان كه هێشتا ته‌پوپۆزی جه‌نگی داعشیان له خۆیان نه‌ته‌كاندبوو. به جۆرێك په‌لاماری پێشمه‌رگه درا، مه‌گه‌ر هه‌ر ئیراده‌ی پێشمه‌رگه بتوانی به‌رگه‌ی ئه‌و هه‌موو تانك و هه‌مه‌ر و تۆپبارانه‌ی سوپا و حه‌شدی شه‌عبی و پشتیوانانیان بگرێت كه بێ ره‌حمانه په‌لاماریان ده‌دان و به‌سه‌ریاندا ده‌یانباراند.
هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌ژێر فه‌رمانی سه‌رۆك بارزانی و به ئیراده‌یه‌كی پۆڵاینه‌وه به‌ره‌نگاری ئه‌و هه‌موو سوپا و حه‌شده بووه‌وه و هێرشه‌كانی تێك‌شكاند. به‌ڵام خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر بووه هۆی ئه‌وه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ونه‌وه ژێر ركێفی حه‌شدی شه‌عبی و پاشماوه و شانه نوستووه‌كانی چه‌كدارانی داعش و دۆخه‌كه گه‌ڕایه‌وه چوار گۆشه‌ی یه‌كه‌م و ناوچه‌یه‌كی فراوان بووه‌وه مه‌یدانی چالاكی و جوڵه‌ی چه‌كدارانی رێكخراوه توندڕه‌وه‌كه و ئه‌و هێزه عه‌شائیریانه‌ی له ساڵه‌كانی پێشتردا و له چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی ته‌عریب و ده‌ركردنی هاووڵاتیانی كورد هێنرابوونه ناوچه‌كه.
به‌و دیمۆگرافیا گۆڕاوه‌وه كوردی ناوچه‌كه تێكه‌ڵ بوون له‌گه‌ڵ عه‌ره‌به سووننه مه‌زهه‌كان، به‌ڵام له‌م ساڵانه‌ی دواییدا گومانی ئه‌وه دروست بووه كه به‌شێكی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له هه‌وڵدان كورد و عه‌ره‌بی سوننه‌ش له‌و ده‌ڤه‌رانه بێزار و ناچار بكه‌ن تا ناوچه‌كانیان جێبهێڵن و ته‌عریبه‌كه له عه‌ره‌بی سوننه‌وه بگۆڕدرێت بۆ عه‌ره‌بی شیعه مه‌زهه‌بی خوارووی عێراق.
هۆكاری دروستبووین بۆشایی ئه‌منی
له دوای رووداوه‌كانی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه به‌رده‌وام پێشمه‌رگه داوای له سوپای عێراق كردووه پێكه‌وه هه‌ماهه‌نگی بكه‌ن و ئه‌و ناوچه كوردستانیانه بپارێزن و رێگه‌نه‌ده‌ن ببێته‌وه مۆڵگه‌ی چه‌كداره‌كانی داعش. به‌ڵام تا رووداوه‌كانی چه‌ند رۆژی رابردوو هیچ وه‌ڵامێكی ئه‌رێنی له به‌غداوه بۆ داخوازییه‌كانی پێشمه‌رگه نه‌بینرا.
پێشمه‌رگه له جه‌نگه گه‌وره‌كه‌ی داعشیشدا به‌رده‌وام كێشه‌ی هه‌بووه له‌گه‌ڵ سوپای عێراق و به‌رپرسه باڵاكانی حكوومه‌تی عێراق، چونكه به درێژایی زیاتر له 1050 كیلۆمه‌تر له جه‌نگدا بوو به‌رامبه‌ر چه‌كدارانی خه‌لافه‌ته رووخاوه‌كه و نه به‌غدا بوودجه و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی پێویستی پێده‌دان، نه رێگای ده‌دا وڵاتانی ناو هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به باشی هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانیان بگه‌یه‌ننه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان.
هه‌موو ئه‌و كێشانه له به‌رژه‌وه‌ندی چه‌كدارانی داعش و ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ی ناوچه‌كه‌دا بوو كه هێشتا چاویان له‌سه‌ر ده‌ركردنی كوردی ده‌ڤه‌ره‌كه‌یه و به رۆژ له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق و به شه‌و رێنیشانده‌ر و چه‌كداری داعشن و په‌لاماری پێشمه‌رگه و خه‌ڵكی سڤیلی ناوچه كوردستانییه‌كان ده‌ده‌ن و دانه‌وێڵه و موڵك و ماڵی كوردی‌یان ده‌سووتاند.
كاتێ هێزی پێشمه‌رگه و كورد یه‌كڕیز بووبێ، وه‌ك سه‌ره‌تای هێرشه‌كانی داعش له مانگی ئابی 2014 بۆ سه‌ر سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان، هه‌میشه خۆڕاگر و سه‌ركه‌وتوو بووه له تێكشكاندنی دوژمنان. به‌ڵام به‌هۆی خیانه‌تی شازده‌ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه، ته‌نها ئه‌و به‌شه‌ی پێشمه‌رگه له مه‌یدانه‌كه‌دا بۆ به‌رگریی مانه‌وه كه فه‌رمانیان له سه‌رۆك بارزانی و فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان و ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان وه‌رده‌گرت. هه‌ر بۆیه ئه‌ركی ئه‌و هێزه سه‌ربازی و ئه‌منیانه‌ی كوردستان زۆر قورس‌تر بووه بۆ پاراستنی خاكی كوردستان.
چاویان له گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌یه
خه‌ڵكی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رجه‌م پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئاینییه‌كانییه‌وه، به‌رده‌وام چاویان له‌وه بووه پێشمه‌رگه بگه‌ڕیته‌وه ناوچه‌كانیان و له ده‌ست سته‌می داعش و فشار و هه‌ڕه‌شه‌ی میلیشیا شیعه‌كان بیانپارێزێ و بگه‌ڕێته‌وه ئه‌و سه‌نگه‌رانه‌ی كه پێش شازده‌ی ئۆكتۆبه‌ر بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش تۆكمه و به‌هێزی كردبوون.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه هه‌موو ئه‌و هێزانه‌ی خۆیان وه‌ك ئۆپۆزیسیۆنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ناسێنن، نه له خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر هه‌ڵوێستی راشكاوانه‌یان به‌رامبه‌ر خیانه‌تكاران ده‌ربڕی و نه بوونه فشار له‌سه‌ر به سزاگه‌یاندنی خیانه‌تكاران, نه به‌رامبه‌ر سوپا و میلیشیا شیعییه‌كان هه‌ڵوێستێكی ئه‌وتۆیان نواند.
به‌ڵام كاتێ داعش و حه‌شد به‌رده‌بنه گیانی هاووڵاتیانی ناوچه كوردستانییه‌كان، ئه‌وانیش هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه و سه‌ره‌ڕای موزایه‌ده‌ی سیاسی، خوێنی رژاوی شه‌هیده‌كانی كوردستانیش له جه‌نگی داعش و پاراستنی كوردستان نادیده ده‌گرن و بۆ مه‌رامی سیاسی حزبه‌كانیان ده‌یانده‌نه به‌ر ره‌خنه‌ی نالۆژیكی و هیچ كاتێك ئاماده‌نیین سوپا و حه‌شدی شه‌عبی تاوانبار بكه‌ن كه بوونه‌ته هۆی دروستبوونی ئه‌و بۆشاییه ئه‌منی و سه‌ربازییانه له ناوچه‌كه‌دا و نه خۆیان رێگه له داعش ده‌گرن و نه رێگه به پیشمه‌رگه‌ش ده‌ده‌ن به هانای خه‌ڵكی سته‌ملێكراوی ناوچه‌كه‌وه بچن.
ئه‌و زه‌مینه‌یه‌ی سوپا و حه‌شدی شه‌عبی بۆ داعشیان خوڵقاندووه له‌و ناوچانه‌دا، له هه‌مان ئه‌و زه‌مینه‌یه ده‌چێت كه ساڵه‌كانی 2012 تا 2014 به‌هۆی سیاسه‌تی هه‌ڵه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی نووری مالیكی خوڵقابوو.
چونكه داعش به‌ر‌له‌وه‌ی چه‌ك به ده‌ست بێت، هزرێكی توندڕه‌وه و جارێك به‌ناوی ئایین و جارێك به‌ناوی سته‌م له ناوچه سوننه‌نشینه‌كان ریزه‌كانی خۆی پڕده‌كات له‌و كه‌سانه‌ی تا ئاستی خۆته‌قاندنه‌وه ئاماده‌ن بچنه ناو ئۆتۆمبێله بۆمبڕیژكراوه‌كانه‌وه.
خراپیی هه‌لومه‌رجی سیاسی و ئابووری و ره‌وشی ناوچه‌كه به‌گشتی و به‌تایبه‌تی بارودۆخی سووریا، هه‌م له سه‌رهه‌ڵدانی داعشدا رۆڵی پێشه‌نگ و هه‌م له به‌رده‌وامیی خه‌لافه‌ته‌كه‌ی به‌غدادی دا بووه هۆی به‌رده‌وامیی خوێنڕێژی و هه‌م له ئێستاشدا رۆڵی هه‌یه له زیندووبوونه‌وه‌ی پاشماوه و شانه نوستووه‌كانی داعش.
چونكه وه‌ك چۆن له سه‌رتادا داعش له سووریاوه خۆی گه‌یانده سنووری نه‌ینه‌وا و به ئاسانی مووسڵی له ده‌ست سه‌ربازانی عێراقی وه‌رگرت، ئێستاش ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه هه‌زاران چه‌كداری رێكخراوه‌كه له سووریاوه خۆیان گه‌یاندبێته ئه‌و ناوچانه‌ی به‌هۆی بۆشایی ئه‌منی له سنووره‌كانی عێراق و سووریا و نه‌بوونی هه‌ماهه‌نگی نێوان سوپا و پێشمه‌رگه له (ناوچه جێناكۆكه‌كان) بووه‌ته گۆڕه‌پانێكی كراوه و هێرشه‌كانی چه‌ند رۆژی رابردووش ده‌ریده‌خه‌ن داعش ته‌كتیكی خۆی گۆڕیووه و جیاواز له ساڵانی رابردوو، ئێستا به ژماره‌یه‌كی زۆرتری چه‌كداره‌وه په‌لاماری گوند و سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه ده‌دات و ده‌ست له خه‌ڵكی سڤیلی ناوچه‌كانیش ناپارێزێت.
لاوازی ئه‌سه‌د.. چه‌وسانه‌وه‌ی سووننه‌كان له عێراق و سه‌رهه‌ڵدانی داعش
ساڵی 2014ش داعش له سووریا زۆر به‌هێز ببوو، به پێچه‌وانه‌ی رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د كه زۆربه‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌كانی سوپاكه‌ی كه‌وتبووه ده‌ست نه‌یارانی، شه‌ڕ و ململانێ خوێناوییه‌كانی سووریا و فره‌مینبه‌ریی هێزه ئۆپۆزیسیۆن و نه‌یاره‌كانی رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌دیش، بۆشاییه‌كی زۆری بۆ هێزێكی رێكخراوی خاوه‌ن بیری توندڕه‌وی ئایینی درووستكردبوو، كه له هه‌موو سوچێكی جیهانه‌وه توندڕه‌وه‌كانی بۆ خۆی په‌لكێش كرد، له‌و سه‌روبه‌نده‌دا داعش ده‌ستی به جووڵه‌كرد و زۆرێك له ناوچه‌كانی سووریای به "پارێزگای ره‌ققه" شه‌وه خسته ژێر ركێفی خۆیه‌وه.
ئه‌وكات بارودۆخی سیاسی عێراقیش وه‌ك ئێستا ته‌واو ناله‌بار بوو، به تایبه‌تی له پارێزگای نه‌ینه‌وا ناڕه‌زایه‌تی و جووڵه‌ی خه‌ڵك دژی سیاسه‌ته‌كانی نوری مالیكی سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووتری عێراق ده‌ستیپێكردبوو، ناوچه‌كه‌ش مۆڵگه‌یه‌كی دیاری توندڕه‌وه سوننه مه‌زهه‌به‌كان بوو، ئه‌وانه‌ی دوای رووخانی رژێمی به‌عس، له پرۆسه‌ی سیاسی نوێی عێراقدا هه‌ستیان به په‌راوێزخستن و پاشكۆیه‌تی ده‌كرد. پاشماوه‌كانی رژێمی پێشووی به‌عس و ئه‌وانه‌ی دژی نه‌هجی شیعه‌گه‌رایی ده‌وڵه‌ته نوێیه‌كه‌ی عێراق ده‌جووڵانه‌وه، له ناوچه‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وادا خاوه‌ن هێز و پێگه و سه‌نگ بوون.
له مانگی حوزه‌یرانی ساڵی 2014 دا و چه‌ند رۆژێك پێش ئه‌وه‌ی داعش به ته‌واوی پارێزگای نه‌ینه‌وا كۆنترۆڵ بكات، خه‌ڵكی ناوچه‌كه زه‌مینه‌سازیی ته‌واویان بۆ ئه‌و پێشهاته كردبوو، له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان كاروانی ئۆتۆمبێله سه‌ربازییه‌كانی سوپا و پۆلیس ده‌بینران، كه له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه به‌ردباران ده‌كرا، ئه‌و ناڕه‌زایه‌تییه دژی حوكمڕانی "نوری مالیكی" سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌وكاتی عێراق بوو، وه‌ك خۆیان ده‌یانگووت" ناڕه‌زایه‌تییه‌كان به‌هۆی ئه‌و زوڵم و زۆره بوو كه سوپا و پۆلیسی عێراق دژی دانیشتوانی پارێزگاكه ئه‌نجامیان ده‌دا. له كاتێكدا چه‌ند ساڵێكه ئه‌و ناڕه‌زایه‌تییه گه‌یشتووه‌ته به‌غدا و پارێزگاكانی باشووری وڵاتیش".
به‌ڵام ئه‌و ره‌وشه‌ی ساڵانی پێشووی عێراق بۆ رێكخراوێكی توندڕه‌وی پاوانخوازی بانگه‌شه‌كار بۆ میراتی "خه‌لافه‌ت" وه‌ك دۆزینه‌وه‌ی هه‌نگ بوو له كلۆری داردا، هه‌ر بۆیه زوو بارودۆخه‌كه‌ی قۆسته‌وه و به ده‌یان ئۆتۆمبێلی "پیك ئاپ" و ده‌یان چه‌كداره‌وه سنووری نێوان سووریا و عێراقیان بڕی و وه‌ك میوانێكی پێشتر ته‌داره‌ك بۆ سازكراو گه‌یشته ناو جه‌رگه‌ی شاری مووسڵی ناوه‌ندی پارێزگای نه‌ینه‌وا.
پێشوازیكردنی خه‌ڵكی ناوچه‌كه له چه‌كدارانی داعش وه‌ك راپه‌ڕینێك بوو دژی حكومه‌تی عێراق، هه‌ر زوو هه‌زاران گه‌نج و پیری شاره‌كه و زۆرینه‌ی هۆزه‌كانی ده‌شتی نه‌ینه‌وا چوونه ریزه‌كانی ئه‌و رێكخراوه‌وه كه هێشتا نه‌یانده‌زانی چ بیركردنه‌وه‌یه‌كیان بۆ خه‌ڵكی شاره‌كه هه‌یه.
داعش هێنرا یان هات؟
له رۆژی 10/6/2014 دا به یه‌كجاری داعش مووسڵی داگیركرد، یان راستره بگوترێت هێنرایه مووسڵ، چونكه 5 فیرقه‌ی سه‌ربازی و هێزه‌كانی پۆلیسی ناوخۆی پارێزگاكه و پۆلیسی فیدراڵی و هێزه جیاوازه‌كانی دیكه هیچ به‌رگرییه‌كیان نه‌كرد، له‌وه‌ش خراپتر هه‌موو چه‌ك و جبه‌خانه سه‌ربازییه‌كان كه‌وته ده‌ست چه‌كدارانی داعش.
چه‌ند رۆژێك دواتر له رۆژی 4 ی ته‌مووزی ساڵی 2014 دا بۆ یه‌كه‌مجار "ئه‌بو به‌كر به‌غدادی" رێبه‌ری داعش له مزگه‌وتی گه‌وره‌ی نووری مووسڵه‌وه ده‌ركه‌وت و خۆی وه‌ك "خه‌لیفه"ی موسڵمانان ناساند.
ئه‌وه‌ش سه‌ره‌تای گه‌وره‌بوونی داعش بوو، چه‌ك و جبه‌خانه‌كانی سوپا و پۆلیس و خه‌ڵكێكی ناڕازی له حكومه‌تی تایفه‌گه‌ریی به‌غدا، جوگرافیایه‌كی فراوان، پێكهاته‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌بار و بوونی ده‌یان هۆزی خاوه‌ن كاریگه‌ریی و به‌رژه‌وه‌ندی، له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ریزی چه‌كدارانی رێكخراوه‌كه‌یان له سه‌دان كه‌سه‌وه گه‌یانده ده‌یان هه‌زار چه‌كدار.
رۆژ له دوای رۆژ پێشمه‌رگه زیاتر رووبه‌ڕووی شه‌ڕی ئه‌و گرووپه توندڕه‌وه ده‌بووه‌وه، په‌لاماره‌كانی داعش ته‌واوی سنووری 1050 كیلۆمه‌تری خاكی كوردستانی ته‌نیبوو، رۆژانه ته‌رمی شه‌هید ده‌گه‌ڕایه‌وه شار و گونده‌كان. وه‌ك ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كه خه‌ریكه به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می سوپای عێراقه‌وه دۆخه‌كه دووباره ده‌بێته‌وه و رۆژانه ته‌رمی پێشمه‌رگه‌ی و هاووڵاتی سڤیل ده‌بینین به ده‌ستی چه‌كداره توندڕه‌وه‌كان. هه‌مان بارودۆخ بۆ ناوچه‌كانی دیكه ناوه‌ڕاستی عێراقیش هه‌روایه.
تا كۆتایی ساڵی 2017 پێشمه‌رگه له شه‌ڕێكی به‌ره‌یی گه‌وره‌دا بوو له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی داعش. زياتر له 3 ساڵ پێشمه‌رگه به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌تێكی گه‌وره‌ی تیرۆریستی ده‌جه‌نگا كه خاوه‌نی ناوچه‌یه‌كی فراوانی خاك و خه‌ڵك و هێزی چه‌كداری توندڕه‌و بوون و له ته‌واوی جیهانه‌وه خۆكوژ و چه‌كداری بێ ره‌حمیان له سنووریی خه‌لافه‌ته‌كه‌یان كۆكردبووه. به‌ڵام ئێستا پێشمه‌رگه و هێزه ئه‌منییه‌كان خاوه‌نی توانایه‌كی گه‌وره‌تر وشاره‌زاییه‌كی باشترن له جه‌نگی دژی تیرۆریستان و ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی عێراق هه‌ماهه‌نگی بكات، ئاسانتر ده‌توانرێ مۆڵگه‌ی تیرۆریستانی داعش له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان خاپوور بكه‌ن و لێنه‌گه‌ڕێن رۆژانه ھێرش بكه‌نه سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كان و خه‌ڵكی سڤیلی كوردستان.
ده‌وڵه‌تی عێراق له ماوه‌ی جه‌نگی به‌ره‌یی داعشدا نه ناوچه‌كانی خۆی بۆ ده‌پارێزرا، نه هاوكاری راسته‌وخۆی پێشكه‌رگه‌ی ده‌كرد، نه رێگه‌ی ده‌دا چه‌كی پێشكه‌وتوو و ته‌قه‌مه‌نی و كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازیی وه‌ك پێویست بگاته ده‌ست پێشمه‌رگه كه له وڵاتانی ناو هاوپه‌یمانی جه‌نگی دژی داعشه‌وه ده‌نێردران و ده‌بوو به رێگای به‌غدا بگه‌نه هه‌رێمی كوردستان.
پێشمه‌رگه به‌و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌ی به‌رده‌ستی شه‌ڕی ده‌وڵه‌تێكی تیرۆریستی ده‌كرد، ئه‌و چه‌كانه‌ی كه جه‌نگی عێراق و ئێرانی پێكرابوو له راپه‌ڕین و سه‌رده‌می رووخانی رژێمی به‌عس كه‌وتبوونه ده‌ستیان.
پێشمه‌رگه پشتی به ئیراده‌ی خۆی و ئه‌و زانیارییانه ده‌به‌ست كه له ده‌زگا ئه‌منی و هه‌واڵگرییه‌كانی ناوخۆ و هێزی هاوپه‌یمانانه‌وه پێیان ده‌گه‌شت.
مه‌سرور بارزانی.. ئاماده‌كاری پلانی شه‌ڕ
به تایبه‌تی ژووری ئۆپراسیۆنی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان كه له‌لایه‌ن مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانه‌وه سه‌رپه‌رشتیی ده‌كرا. به‌هۆی ئه‌و زانیارییه هه‌واڵگرییانه‌ی له‌و ژووره‌وه ده‌گه‌شتنه ده‌ست پێشمه‌رگه له سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رگریی، توانرا پێشوه‌خته ئاماده‌كاریی بۆ هه‌ر جووڵه‌یه‌كی چه‌كداریی و ته‌قاندنه‌وه‌ی ئه‌و ئۆتۆمبێله بۆمبڕێژكراوانه بكرێت كه ئاراسته‌ی سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه و به‌ره‌كانی جه‌نگ ده‌كران.
هه‌رچه‌نده زۆرجار به‌هۆی جۆری ئه‌و تانك و هه‌مه‌ر و زرێپۆشه بۆمبڕێژكراوانه‌ی داعش په‌لاماری پێشمه‌رگه‌ی پێده‌دا، به‌هۆی كه‌می چه‌كی پێشكه‌وتووی دژه تانك پێشمه‌رگه قوربانی زۆری له سه‌نگه‌ره‌كان و به‌ره‌كانی جه‌نگدا ده‌دا و به‌و هۆیه‌وه شه‌هید ده‌بوون.
ئه‌وكاتيش مه‌سرور بارزانی كه راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان بوو، له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی BBC به‌ریتانی باسی له مه‌ترسییه‌كانی پێشڕه‌وی چه‌كدارانی داعش بۆ ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كرد و گووتی:" له راستیدا بۆ ئێمه، گه‌شه‌ی خێرای داعش له ده‌سپێکی شه‌ڕه‌کانیان له سوریا و په‌ره‌سه‌ندیان بۆ رێکخراوێکی گه‌وره‌تر، جێگه‌ی سه‌رسوڕمان بوو. ئێستا ده‌توانم پێت بڵێم، که له راستیدا ئێمه روبه‌ڕووی ده‌وڵه‌تێکی تیرۆریستی ده‌بینه‌وه نه‌ک ته‌نها رێکخراوێکی تیرۆریستی. ئه‌وان ئێستا ژماره‌یان زیاتر بووه و ناوچه‌ی زیاتریان کۆنترۆڵ کردووه و چه‌کی زیاتر و پێشکه‌وتووتریان که‌وتۆته ده‌ست. شکستهێنانی سوپای سووریا و عێراق ده‌سه‌ڵات و هێزی زیاتری له‌وه پێ به‌خشیوون که ئه‌مڕۆ ئێمه رووبه‌ڕووی بووینه‌ته‌وه".
هه‌ر بۆیه ئه‌گه‌ر ده‌ستوبرد نه‌كرێت له ریشه‌كێشكردنی تیرۆریستانی داعش، دوور نییه مه‌ترسییه‌كانی ئه‌و چه‌كداره توندڕه‌وانه رۆژ له دوای رۆژ زیاترببن و ببنه‌وه به هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌تر له‌سه‌ر عێراق و هه‌رێمی كوردستان. ئێستاش كه مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانه، له په‌یامه‌كانیدا داوای هه‌ماهه‌نگی و به په‌له هه‌نگاونانی جددی ده‌كات دژی تیرۆریستانی داعش بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر خوێنی هاووڵاتیانی سڤیل و پێشمه‌رگه و هێزه ئه‌منییه‌كان نه‌ڕێژن و نه‌بنه‌وه سه‌رچاوه‌ی نه‌هامه‌تی و ده‌ربه‌ده‌ركردنی خه‌ڵكی له ناوچه‌كانی خۆیان.
چونكه سه‌ره‌تاش نووری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌وكاتی عێراق، هۆشداریی و زانیارییه‌كانی سه‌رۆك بارزانی و كوردی له‌باره‌ی هێرشی داعش و مه‌ترسییه‌كانی بۆ سه‌ر نه‌ینه‌وا به هه‌ند وه‌رنه‌گرت، تا بووه هۆی ئه‌و هه‌موو وێرانكاریی و كوشتوبڕه‌ی كه تا ئێستا به‌رده‌وامیی هه‌یه.
ئه‌وكاتيش گه‌وره‌بوونی داعش و توانا و هێزی داعش له‌سه‌رووی پێشبینی و زانیارییه‌كانی ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی عێراق و ئه‌مریكاش بوو، هه‌ر ته‌نانه‌ت باراك ئۆباما سه‌رۆكی ئه‌و كاتی ئه‌مریكا له 9ی ئابی 2014 گوتی: پێشکه‌وتن و پێشڕه‌وی داعش زۆر زیاتره له‌وه‌ی که ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌کانی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی عێراق پێشبینیان ده‌کرد، ته‌نانه‌ت هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریکاش سه‌رکه‌وتوو نه‌بووه له پێشبینی و خه‌مڵاندنه‌كانی".
ئه‌وكات كه مه‌ترسییه گه‌وره‌كه‌ی داعش جیهانی داگرت، هێدی هێدی ده‌ستكرا به هاوكاریكردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، سه‌ره‌تا هاوكارییه‌كان زۆر كه‌م و سنووردار بوون، هه‌میشه به‌رپرسانی پێشمه‌رگه داوایان ده‌كرد كه بۆ رێگه‌گرتن له پێشڕه‌وی و تاوانه‌كانی داعش، پێویستمان به چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی پێشكه‌وتووه، چونكه چه‌كه پێشكه‌وتووه‌كانی سوپای عێراق و سووریا كه‌وتوونه‌ته ده‌ست ئه‌و گرووپه، كه سه‌دان خۆكوژیان به‌و چه‌كانه‌وه ده‌نارده سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه. ئێستاش كه پێشمه‌رگه كه‌وتووه‌ته‌وه به‌ر په‌لاماره‌كانی داعش، پێویستی زیاتری به چه‌كی پێشكه‌وتوو و كه‌ره‌سته‌ی جه‌نگیی و سه‌ربازیی هه‌یه پێویستی به‌وه‌یه وه‌ك سوپا و هێزه تایبه‌ته‌كانی عێراق پڕچه‌ك بكرێن و هاوكاریی بكرێن ئه‌گه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ی له ده‌ستووردا هاتووه، پێشمه‌رگه‌ش به‌شێكه له سیستمی به‌رگریی عیراق.
پێكهێنانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی
دوای ئه‌وه ئه‌مریكا و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی زۆرتر ده‌ركیان به مه‌ترسییه‌كانی داعش كرد و له رۆژی 5/9/2014 هاوپه‌یمانێتییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا دژی رێكخراوی داعش پێكهێنرا و زیاتر له 60 ده‌وڵه‌تی جیهان له ژێر چه‌تری ئه‌و هاوپه‌یمانیه‌تیه‌دا هاتنه مه‌یدانی شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" كه تا ده‌هات سنووری "خه‌لافه‌ت" ه‌كه‌یان فراوانتر ده‌بوو.
ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی نه‌ینه‌وا كه له رۆژی 17/10/2016 ده‌ستیپێكرد و پێشمه‌رگه سه‌نگه‌ری چه‌ند ساڵه‌ی خه‌لافه‌ته‌كه‌ی شكاند و زۆرینه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی پارێزگاكه‌ی كۆنترۆڵكرده‌وه و ده‌رگای بۆ هێزه‌كانی عێراقیش كرده‌وه تا بۆ كۆتاییهێنان به داعش له مووسڵ پێشڕه‌وی بكه‌ن. ئێستاش پێشمه‌رگه پێویستی به‌وه‌یه هێزه‌كانی سوپای عێراق ئه‌وناوچانه به رووی پێشمه‌رگه‌دا بكه‌ونه‌وه كه بوونه‌ته مۆڵگه‌ی تیرۆریستان و هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ئارامی خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ره‌كه. چونكه له چوار ساڵی رابردوودا ده‌ركه‌وت پێكهاته‌كانی ئه‌و ناوچانه ته‌نها متمانه به‌هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌كه‌ن بیانپارێزێت و له میدیاكانیشه‌وه راسته‌وخۆ داوا له سه‌رۆك بارزانی و سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن به‌هانایانه‌وه بچن و بیانپارێزن له په‌لاماری تیرۆریستان.
داعش رێكخراوێكی عه‌قیده‌یی توندڕه‌وه، هێشتا له ناوچه سوننه‌نشینه‌كاندا كاریگه‌رن و رابردوویه‌كی خوێناوییان هه‌یه.
له سه‌رده‌می ئه‌بو موسعه‌بی زه‌رقاوی قاعیده و ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عێراق و ئه‌بو عومه‌ر به‌غدادی تا ده‌گاته ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی و سه‌ركرده‌كانی دوای ئه‌ویش، هێشتا له رووی هزرییه‌وه داعش له‌و ناوچانه‌دا حزروویی هه‌یه. ئه‌م بانگ و هاواره‌ی ئێستای خه‌ڵكی ناوچه كوردستانییه‌كانیش، له‌و هۆشداریی و ئاگاداركردنه‌وانه‌ی پێشتر ده‌چێت كه سه‌رۆك بارزانی به گوێی باڵاترین ده‌سه‌ڵاتی عێراقی دا، ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی عێراق به هه‌ندی وه‌رنه‌گرێت، دوورنییه مه‌ترسییه‌كی گه‌وره بخاته‌وه سه‌ر ئاسایش و ئارامی عێراق و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی دۆخی ئه‌منی وڵاته‌كه بۆ چوارگۆشه‌ی یه‌كه‌م.
راپۆرتی شیكاری: عادل قه‌ره‌داخی