هێرشكرایه سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی میدیات
هه‌ر پاش ته‌قینه‌وه‌كه شه‌ر و پێكدادان روودا
K24 - هه‌ولێر
له شارۆچكه‌ی میدیات له پارێزگای مێردین له باكووری كوردستان به ئۆتۆمبێلێكی بۆمبرێژكراو هێرشكرایه سه‌ر باره‌گای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیس، كه ده‌كه‌وێته ناوچه‌ی باغچه‌لی ئیڤله‌رله‌سه‌ر رێگه‌ی نسێبین.
پۆلیسێك كوژراوه و دوو هاوڵاتیش گیانیان له‌ده‌ستداوه و 23 كه‌سی تریش برینداربوونه و بۆ نه‌خۆشخانه گواستراونه‌ته‌وه.
ته‌قینه‌وه‌كه كاتژمێر 11:00 به‌كاتی توركیا رووداوه، كه هه‌ر پاش ته‌قینه‌وه‌كه شه‌ر و پێكدادان له‌نێوان گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) و هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا رووداوه.
به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌وه زۆرێك له بیناكانی ده‌وروبه‌ر تووشی زیان بوونه.