لە شنگال پەکەکە هەموو دامودەزگاکانی سەر بە حکومەتی عێراق دادەخات
K24 - دهۆك:
کەسێکی نزیک لە هێزەکانی پەکەکە لە شنگال بە کوردستان24ی راگەیاند، ئەمڕۆ یهكشهممه (12ی كانوونی یهكهم/ دیسەمبەری 2021)، بە فەرمانی (یەبەشە) کە سەر بە پەکەکەوەیە، بڕیاری داخستنی دەرگای هەموو دامودەزگاکانی سەر بە حکومەتی عێراق لە سنووری قەزای شنگال خسته بواری جێبهكێكردنهوه، جگە لە بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی شنگال، ئاماژهی بهوهش كرد، پهكهكه راستهوخۆ هێزەکانیان چووهنهته سەر هەموو فەرمانگەکان و دەرگاکانیان داخستووه.
جەمیل سڤۆك، بەڕێوەبەری شارەوانی شنگال، تایبەت بۆ کوردستان24 گوتی: "بەیانی ئەمڕۆ هیزەکانی سەر بە پەکەکه نووسراوێکیان ئاراستەی ئێمە کرد، کە دەبێت بینایەی شارەوانی چۆڵ بکەن و دەرگاکەی دابخەن، پەکەکە هێزێکی چەند کەسی لەبەر دەرگای شارەوانی داناوە، تاوهکو بڕیارەکەیان جێبەجێبکەن".
بەڕێوەبەری شارەوانی شنگال روونیشكردهوه، ئێمە پەیوەندیمان لەگەڵ سیروان رۆژبەیانی، جێگری یەکەمی پارێزگای نەینەواوە کردووە و وڵامیان ئەوە بووە، کە ئەوان ئهویان زانیوه و رێکارەکانی خۆیان دەگرنەبەر و هێزێکی ئاسایشی نیشتمانی بەرەو شنگال رەوانە دەکەن.