به فه‌رمی یانه‌ی هه‌ولێر سزا درا
فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق، سزایه‌كانی بۆ سه‌ر یانه‌كانی هه‌ولێر و شوڕته راگه‌یاند و هانده‌رێكی یانه‌ی شوڕته بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ له هاتنی بۆ یاریگه سڕ كرا.
ئه‌مرۆ دووشه‌ممه، 13 دێسێمبه‌ری 2021، لیژنه‌ی تهمبێكردن و سزایه‌كان له فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق پێنج خاڵی بۆ سزادانی یانه‌كانی شوڕته و هه‌ولێر بڵاوكرده‌وه.
1 - بێبه‌شبوونی یانەی هەولێر لە یاریکردن لەسەر یاریگای خۆی بۆ (پێنج یاری) و بە بێ ئامادەبوونی هانده‌ر و هەروەها یاری داهاتووشی دەگرێتەوە لە جامی عێرا کە بەرامبەر یانه‌ی كه‌رخه.
2 - ئاگاداركردنه‌وه بۆ یانەی هەولێر له پێویستی دابینکردنی مه‌رجه‌كانی ئاسایش و سەلامەتی نێو یاریگاکە .
3 - سزادانی هاندەری یانەی شوڕته (حەیدەر نادر ئەلسەعدی) بە بێبەشکردنی لە چونە ناو یاریگاکان بۆ ماوەی دوو وەرز له‌به‌ر هاندانی بۆ دروستکردنی ناکۆکی .
4 - سزادانی یانەی شوڕته بە پێبژاردنی (1,000,000) یه‌ك ملیۆن دیناری عێراقی بەهۆی ئەو زیانەی هاندەرانی لە یاریگای فرانسۆ ههریریانداكه تێیدا ژماره‌یه‌ك كورسی یاریگه‌یان شكاند.
5 - سەرپەرشتیاری یاری (کاروان محەممەد فەرەج) لە سەرپەرشتیکردنی یارییەکان سرکرا بۆ ماوەیەک .
