له ده‌شتی هه‌ولێر هه‌ڵمه‌تی كوتان دژی كۆرۆنا به‌ڕێوه‌ده‌چێت
له سنووری ده‌شتی هه‌ولێر، 9 بنكه‌ی تایبه‌ت به دابه‌شكردنی پێكوته‌ی كۆرۆنا هه‌ن. دوو بنكه‌ش تایبه‌ت كراون به مامۆستایان.
K24 – هه‌ولێر:
له سنووری په‌روه‌رده‌ی ده‌شتی هه‌ولێر، هه‌ڵمه‌تێكی وشیاری بۆ وه‌رگرتنی ڤاكسین و تێستی كۆرۆنا له قوتابخانه‌كان ده‌ستیپێكرد.
هه‌ڵمه‌ته‌كه له لایه‌ن رێكخراوی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستانه‌وه به هاوكاری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و ته‌ندرووستی ده‌ستیپێكردووه.
له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا تێستی كۆرۆنا بۆ قوتابیان ده‌كرێت و به پێكوته‌ی كۆرۆنا ده‌كوترێن.
له سنووری ده‌شتی هه‌ولێر، 9 بنكه‌ی تایبه‌ت به دابه‌شكردنی پێكوته‌ی كۆرۆنا هه‌ن. دوو بنكه‌ش تایبه‌ت كراون به مامۆستایان.
له سنووری په‌روه‌رده‌ی ده‌شتی هه‌ولێر 130 هه‌زار قوتابی و 20 هه‌زار مامۆستا هه‌ن و پێویسته تا كۆتایی ئه‌م مانگه سه‌رجه‌م مامۆستایان پێكوته‌ی كۆرۆنایان لێدرابێت.