به ڤیدیۆ... خواست و ده‌نگۆی یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌ولێر و بروسك له راپۆرتێكی مه‌یدانی كوردستان24ـدا ببینه
K24 - هه‌ولێر:
یانەی بروسك یەكێك كە یه‌كێكه كۆنترین یانه‌كانی كوردستان، پێش 5 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به‌رده‌وام ركابەری سه‌ره‌كی بردنەوەی نازناوەكانی خولەكانی تۆپی پێی كوردستان بوو، بەڵام ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه یانه بارودۆخی به‌ره‌و خراپی ده‌ڕوات و له نایابه‌وه دووپله دابه‌زیوه، ته‌نانه‌ت سه‌رجه‌م چالاكییه‌كانی وه‌ستاندووه و بەتەواوەتی ده‌رگای بە سەر گشت خوله‌كاندا داخستوە.
به‌پێی به‌دواداچوونێكی كوردستان24، ئێستا ئیداری یانەكە خەریكە بارگه و جانتاكه‌ی ده‌پێچێته‌وه و دەچێتە نێو ریزی یانەی ھەولێر، بۆیە رەنگە لە داھاتوو یانەیه‌ك بە ناوی یانەی بروسك نەمێنێت.
تاریق عه‌بدولڕه‌حمان، پەرپرسی یەكەمی یانەكەش له لێدوانێكدا بۆ كوردستان24 یەكگرتنی یانه‌كه‌ی لەگەڵ یانەی ھەولێر لە پێناو خزمه‌تكردن بە وەرزشی پایتەخت ناو دەبات.
(عه‌بدوڵڵا مه‌جید) سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ولێریش به كوردستان24ـی ڕاگه‌یاند كه ئه‌وان پێشوازی له یه‌كگرتنه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ یانه‌ی بروسك ده‌كه‌ن.
له درێژه‌ی به‌دواداچوونه‌كه‌ی كوردستان24، دوو كاپتنه‌كه‌ی پێشووی یانه‌كانی هه‌ولێر و بروسك رای جیاوازیان له‌سه‌ر یه‌كگرتنه‌وه‌ی ئه‌م دوویانه‌یه هه‌بوو، شه‌بیب خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی و محه‌مه‌د حه‌مه‌خانیش به نیگه‌رانییه‌وه له یه‌كگرتنه‌وه‌كه‌ی ڕوانی.
ئێستا كە دیارە نیە چ رۆژێك یەكگرتنەكە دەبێته فەرمی، بەڵام ئەوەی جێگای پرسیارە ئەوەیە، ئایا یەكگرتنی ئه‌و دوو یانە به‌خێر بۆ وەرزشی شاری ھەولێر دەشێكتەوە یان تەنھا له چوارچێوه و به‌رگێكی رۆتینیدا ده‌مێنێته‌وه.