بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 7.3 پلەی رێختەر وڵاتێکی ئاسیایی هەژاند
مه‌ترسی روودانی تسونامی هه‌یه
K24 - هه‌ولێر:
تۆڕی "سی ئێن ئێن"ی ئه‌مه‌ریكی بڵاویكرده‌وه، بوومەلەرزەیەک لە دووری 112 کیلۆمەتر لە باکوری شاری مومیری ئیندەنوسیاوە بە گوڕی 7.3 پلەی رێختەر ئەو وڵاتەی هەژاند.
بە گوێرەی دەستەی لێکۆڵینەوەی جیۆلۆجی ئەمەریکی، بەرە بەیانی ئەمڕۆ سێشه‌ممه (14ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2021) بوومەلەرزەیەک لە قوڵایی 76 کیلۆمەتر لە دەریای فلۆریسەوە بە گوڕی 7.3 پلەی رێختەر ئیندەنوسیای هەژاند.
بەهۆی نزیکی شاری مومیری لە سەرچاوەی بوومەلەرزەکەوە، دانیشتوانی شارەکە ناچاربوون لە ماڵەکانیان بێنەدەر.
H.H