بڕیارێکی نوێ لە وەزارەتی داراییەوە

وەزیری دارایی واژۆی کردووە

تابلۆی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری
تابلۆی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری

K24 – هەولێر

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە پێکهێنانی ئەنجومەنی سندووقی بەڕێوەبردنی خانەنشینی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.

بەگوێرەی نووسراوێكی وەزارەتی و ئابووری کە وێنەیەکی دەست کوردستان24 کەوتووە و واژۆی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی بەسەرەوەیە تێیدا هاتووە، ئاماژە بە پەیڕەوی ناوخۆی سندووقی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان – عێراق ژمارە 7ی ساڵی 2020 و بەپێی ئەو دەسەڵاتەی پێماندراوە بڕیارماندا: بە پێکهێنانی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی سندووقی خانەنشینی.

ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی سندووقی خانەنشینی پێکهاتووە لە:.

حازم ئیسماعیل رەمەزان - سەرۆکی ئەنجومەن

سالم ئیبراهیم ئیسماعیل – ئەندام

پەروین محەمەد نوری – ئەندام

مریەم عوسمان باپیر – ئەندام

سەرحەد جەلال لاوەرانی – ئەندام

نەوزاد حەمید محەمەد – ئەندام

هەڵمەت عەبدولرەزاق – ئەندام

دڵشاد حەسەن مستەفا – ئەندام

کازم نامیق ئەحمەد - ئەندام

نووسراوی وەزارەتی دارایی
نووسراوی وەزارەتی دارایی