لە رووداوێکی هاتووچۆدا 4 کەس گیانیان لەدەستدا

18 کەسی دیکە برینداربوون

دیمەنێکی رووداوەکە
دیمەنێکی رووداوەکە

K24 - هەولێر

لە رووداوێکی ھاتووچۆدا لە باكووری كوردستان چوار کەس گیانیان لەدەستدا و 18 کەسیش برینداربوون.

بەگوێرەی ئاژانسی ئەنادۆڵو درەنگانی شەوی رابردوو لە ئەنجامی وەڕگەڕانی پاسێکی نەفەرھەڵگر لە رێگای سەرەکی نێوان ھەردوو پارێزگای قەرس و ئەرزەڕۆم لە باكووری كوردستان، چوار کەس گیانیان لەدەستداوە و 18 کەسیش برینداربوون.

دیمەنێکی رووداوەکە
دیمەنێکی رووداوەکە

پاسەكە كە گەشتیاری بوو لە پارێزگای ئیدیرەوە بەڕێکەوتبوو بۆ ئەنقەرە، بەهۆی خراپی کەشوهەوا و تەمومژ و کەڵەکەبوونی بەفری سەر رێگاکان، لەسەر رێگای سەرەکی هەردوو پارێزگای قەرس و ئەرزەڕۆم، لە کۆنترۆڵ دەرچوو و وەرگەڕا.

دیمەنێکی رووداوەکە
دیمەنێکی رووداوەکە