نووسینگەی رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان وهڵامی راپۆرتێكی یۆنامی و (OHCHR) دهداتهوه
"دادگاکان سەربەخۆن، و دامودەزگا جێبەجێکارەکان تەنیا بڕیارەکانی دادگا جێبەجێدەکەن"
K24- ههولێر:
له راگهیهندراوێكدا، نووسینگهی رێكخهری راسپارده نێودهوڵهتییهكانی سهر به حكومهتی ههرێمی كوردستان وهڵامی راپۆرتێكی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عێراق (یۆنامی) و نووسینگەی کۆمسیاریی باڵای مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان دهداتهوه و تێبینی خۆی لهسهر ناوهڕۆكی راپۆرتهكه دهخاتهڕوو.
نووسینگهی رێكخهری راسپارده نێودهوڵهتییهكان دووپاتیكردهوه، حکومەتی هەرێمی كوردستان لهسهر پرسهكانی میدیا و ئازادی رادهربڕین لهگهڵ یۆنامی له هەماهەنگی بەردەوامدایه.
دهقی وهڵامی نووسینگهی رێكخهری راسپارده نێودهوڵهتییهكان بۆ راپۆرته هاوبهشهكهی یۆنامی و (OHCHR):
لە رێکەوتی 22/12/2021، نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عێراق (یۆنامی) و نووسینگەی کۆمسیاریی باڵای مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان (OHCHR) راپۆرتێکیان سەبارەت بە دۆخی ئازادی رادەربڕین و دادگاییکردنی دادپەروەرانە لە هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە، کە لە پاشكۆكهیدا روونکردنەوەی نووسینگەی رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکانی حکومەتی هەرێمی پێوە هاوپێچ كراوه.
دامودەزگاکانی پەیوەندیدار لە حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبن لە کارکردن لەگەڵ یۆنامی و نووسینگەی کۆمسیاری باڵای مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان، بۆ ئەو پرسانەی پەیوەستن بە ئازادی میدیا و هەروەها بابەتی فراوانتری وەك یاسادانان. راپۆرتەکەی یۆنامی دەبووایە رەنگدانەوەیەکی وردتری رەوشی هەرێم و رەهەندە یاساییەکانی لە خۆگرتبایە.
حکومەتی هەرێم پابەندە بە ئەنجامدانی گۆڕانکاری لەو شوێنانەی کە پێویستن. حکومەتی هەرێمی کوردستان بانگێشتی یۆنامی و نووسینگەی کۆمسیاری باڵا و لایەنە نێودەوڵەتییەکانی تری کردووە، بۆ پەرەپێدانی زیاتری دامەزراوەیی لە دامودەزگاکان. هەروەها، حکومەت راوێژی لەگەڵ رێکخراوە داکۆکیکارەکان کردووە، بۆ ئەوەی نیگەرانییەکان سەبارەت بە ئازادی و مافەکانی میدیا چارەسەر بکرێن، هاوکات هاوتا نێودەوڵەتییەکان و نێردە بیانییەکان لەسەر هێڵن بۆ راهێنانی دادوەری.
پێشنیارەکانی راپۆرتەکەی یۆنامی بە هەند وەردەگیرێن، لەگەڵ هاوەڵ و هاوبەشەکانمان کار دەکەین بۆ ئەوەی بە گوێرەی پێویست بەرجەستەیان بکەین.
یۆنامی سەردانی یەکە چاکسازییەکانی کردووە و تەنها لە پێنج مانگی سەرەتای ئەمساڵدا، چواردە جار سەردانی ئەم یەکانەیان کردووە و چاویان بە 60 راگیراو کەوتووە.
حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرجەستەی بەها دیموکراتییە گرنگەکان دەکات لە حوکمڕانیدا. بەشێکی راپۆرتەکە باس لە ئازادی رادەربڕین دەکات، لە کاتێکدا کە هەندێك رووداو هەبوونە کە بەرەو توندوتیژی، تێکدانی موڵك و ماڵی گشتی و تایبەت، و ئاژاوە پەلیان کێشاوە.
بەشێك لە سەرنجەکانی یونامی و نووسینگەی کۆمسیار لە کاروباری یاسایی چڕدەبنەوە. حکومەتی هەرێمی کوردستان دووپاتی دەکاتەوە، دادگاکان سەربەخۆن، و دامودەزگا جێبەجێکارەکان تەنیا بڕیارەکانی دادگا جێبەجێدەکەن.
حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ یونامی و نووسینگەی کۆمسیار لەسەر ئازادی میدیا - هەم لەسەر سیاسەتی فراوانتر و هەم شەفافیەتی یاسایی ئەو کەیسانەی لە راپۆرتەکە باسکراون – لە هەماهەنگیدا دەبێت.