به ڤیدیۆ: سێڵفی گرتن به‌م شێوه‌یه ئازاریشی له دوایه
كۆنترۆڵی خۆی له ده‌ست ده‌دات
K24 – هه‌ولێر
له‌م ڤیدیۆیه‌دا كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوبووه‌ته‌وه، كه‌سێك ده‌رده‌كه‌وێ خۆی به ژێر پردێكی ئاسندا هه‌ڵواسیوه و مۆبایله‌كه‌ی له باخه‌ڵی ده‌رده‌هێنێت و وێنه‌ی سێڵفی خۆی ده‌گرێت.
له‌وكاته‌ی له وێنه‌گرتن ته‌واو ده‌بێت مۆبایله‌كه‌ی ده‌خاته‌وه باخه‌ڵی وده‌یه‌وێت سه‌ركه‌وێته‌وه سه‌ره‌وه، به‌ڵام كۆنترۆڵی خۆی له ده‌ست ده‌دات و ده‌كه‌وێته خواره‌وه.
هه‌رچه‌نده له‌كاتی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌یدا هه‌وڵ ده‌دات ده‌ست به ته‌لی سه‌ر سكه‌ی شه‌مه‌ندۆفێره‌كه‌وه بگرێت و تاڕاده‌یه‌ك هاوكاری كرد له‌وه‌ی سوكتر بدات له زه‌وی، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش توشی ئازارێكی زۆر هاتووه.
هاوڕێیه‌كی كه له دووره‌وه وێنه‌ی ده‌گرت به په‌له به‌ره‌و ڕوویی ڕاده‌كات تا له بارودۆخی دڵنیابێته‌وه و هه‌ڵیبسێنێته‌وه سه‌رپێی خۆی.