جه‌ميل بايك: ئه‌ردۆغان توركيا به‌ره‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه ده‌بات
ئه‌ردۆغان ده‌يه‌وێت وه‌ك ئه‌نوه‌ر پاشا ببێته رابه‌رێكى توركه‌كان و به هه‌ڵوێسته نه‌ژادپه‌رست و مه‌زهه‌ب په‌رسته‌كانى كار بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى توركيا ده‌كات.
K24 – هه‌ولێر:
هاوسه‌رۆكى كۆنسه‌ى كۆما جڤاكى كوردستان، كه‌جه‌كه، جه‌ميل بايك رايگه‌ياند، گه‌لى كورد ته‌نيا ده‌يه‌وێت به زمانى خۆى و له‌سه‌ر خاكى خۆى به شێوه‌يه‌كى ئازادانه بژييت، به‌ڵام ئه‌وه ئه‌ردۆغانى سه‌رۆكى توركيايه وڵاته‌كه‌ى به‌ره‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه ده‌بات.
جه‌ميل بايك له وتارێكدا كه له رۆژنامه‌ى ئازاديا وڵات بڵاويكردووه‌ته‌وه، رايگه‌ياندووه، كورد ته‌نيا ده‌يه‌وێت به زمانى خۆى و له سه‌ر خاك و نيشتيمانى خۆى به شێوه‌يه‌كى ئازادانه بژييت، به‌ڵام ده‌بينين رۆژانه سوپاى توركيا له‌شكركێشى ده‌كاته سه‌ر ناوچه‌كانى كوردستان و وێڕاى وێرانكارى ناوچه‌كان ئاڵاى خۆى له‌سه‌ر شوێنه وێرانكراوه‌كانيش هه‌ڵده‌دات.
بايك ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، ئه‌ردۆغان ده‌يه‌وێت وه‌ك ئه‌نوه‌ر پاشا ببێته رابه‌رێكى توركه‌كان و به هه‌ڵوێسته نه‌ژادپه‌رست و مه‌زهه‌ب په‌رسته‌كانى كار بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى توركيا ده‌كات.