ئه‌نقه‌ره: چه‌كدارێكی په‌كه‌كه له سنووری توركیا ده‌ستگیركرا
به چڕی چاودێری جمووجووڵی چه‌كدارانی په‌كه‌كه له سه‌ر سنووره‌كانی سووریا ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا، ئه‌مڕۆ كه‌سێكیان له سه‌ر سنووری سووریا – توركیا ده‌ستگیر كرد، كه وه‌ك بڵاویانكردووه‌ته‌وه، ئه‌و كه‌سه چه‌كداری په‌كه‌كه بووه و ویستوویه‌تی بڕواته ناو خاكی توركیا.
ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركیا بڵاویكرده‌وه، هێزی پاسه‌وانی سنوور به چڕی چاودێری جمووجووڵی چه‌كدارانی په‌كه‌كه له سه‌ر سنووره‌كانی سووریا ده‌كه‌ن.
له زاری به‌رپرسێكی ئه‌منییه‌وه ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، چه‌كدارێكی په‌كه‌كه ویستوویه‌تی له سنووری ویلایه‌تی شانلی ئورفه دوای په‌ڕینه‌وه‌ی له سنوور ده‌ستگیر كراوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، ئه‌و ده‌ستگیركراوه، ره‌وانه‌ی فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی سوپا له قه‌زای گه‌یلان بیاری ویلایه‌تی شانلی ئورفه كراوه.