يه‌ڵدرم دانووستانى ئاشتيى له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه ره‌تده‌كاته‌وه
سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا بن عه‌لى يه‌ڵدرم ره‌تيكرده‌وه، حكومه‌ته‌كه‌ى هيچ جۆره دانووستانێكى ئاشتى له‌گه‌ڵ پارتى كرێكارانى كوردستان (په‌كه‌كه) ئه‌نجامبدات.
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا بن عه‌لى يه‌ڵدرم ره‌تيكرده‌وه، حكومه‌ته‌كه‌ى هيچ جۆره دانووستانێكى ئاشتى له‌گه‌ڵ پارتى كرێكارانى كوردستان (په‌كه‌كه) ئه‌نجامبدات.
بن عه‌لى يه‌ڵدرم رايگه‌ياند، له چه‌ند رۆژى رابردوودا به شێوه‌ى راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ زانيارى ئه‌وه‌مان ده‌ستكه‌وتووه، كه كه په‌كه‌كه ده‌يه‌وێت دانووستانى ئاشتيى له‌گه‌ڵدا بكه‌ين و چه‌ك دابنێت، به‌ڵام به نسبه‌ت ئێمه‌وه هيچ شتێك نييه له باره‌يه‌وه دانووستان بكه‌ين.
رۆژى سێشه‌ممه‌ى رابردوون ته‌قينه‌وه‌يه‌ك له ئه‌سته‌مبوڵ بووريدا و به هۆيه‌وه 11 كه‌س كوژران كه شهشيان پۆليس بوون و په‌كه‌كه به‌رپرسيارێتى ته‌قينه‌وه‌كه‌ى گرته ئه‌ستۆ و راسته‌وخۆش، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغانى سه‌رۆكى توركيا به‌رپرسيارێتى ته‌قينه‌وه‌كه‌ى خسته ئه‌ستۆى پارتى كرێكارانى كوردستان.
هه‌روه‌ها دوێنێ چوارشه‌ممه 8ى حوزه‌يران/ يۆنيۆى 2016، له به‌رده‌م به‌ڕێوبه‌رايه‌تى پۆليسى مديات ته‌قينه‌وه‌يه‌ك روويدا و شه‌ش پۆليسى توركيا كوژران.
بن عه‌لى له باره‌ى ته‌قينه‌وه‌كه‌ى دوێنێوه په‌نجه‌ى تۆمه‌تى ئاراسته‌ى په‌كه‌كه كرد، به‌ڵام ئيبراهيم كالين گوته‌بێژى سه‌رۆكايه‌تى توركيا به پێچه‌وانه‌ى بن عهلييهوه رايگه‌ياند، هێشتا زووه په‌نجه بۆ بهرپرسيارى ئه‌و ته‌قينه‌وه‌يه رابكێشين.
يه‌ڵدرم له‌و باره‌يه‌وه گوتى: ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت ده‌وڵه‌ت بترسێنن و گه‌ل بتۆقێت، پێتان ده‌ڵێم له‌وه‌دا سه‌ركه‌وتوو نابن.
پارتى كرێكارانيى كوردستان (PKK)، له 1979 له لايه‌ن ژماره‌يه‌ك گه‌نجى كورده‌وه به سه‌رۆكايه‌تى عه‌بدوڵڵا ئۆج ئالان، دامه‌زراوه و له 15ى ئاب/ ته‌باخى 1984 شۆڕشى چه‌كدارى دژ به سوپاى توركيا راگه‌ياندووه.
له سه‌ره‌تاى ده‌ستپێكردنى شه‌ڕه‌وه تا ئێستا زياتر له 40 هه‌زار كه‌س له هه‌ردوولا كوژراوون.
له 15ى شوباتى 1999 رێبه‌رى ئه‌و پارته، عه‌بدوڵڵا ئۆج ئالان، له پرۆسه‌يه‌كى هه‌واڵگرييانه‌دا، له كينيا ده‌ستگيركرا و به فڕۆكه‌يه‌كى تايبه‌تى توركيا له لايه‌ن رفێنه‌ره‌كانييه‌وه گواسترايه‌وه بۆ ئه‌نقه‌ره.
له سه‌ره‌تاى ده‌ستگيركردنييدا، حكومه‌تى توركيا ئۆج ئالانى راده‌ستى دادگا كرد و له لايه‌ن دادگاى ئه‌و وڵاته‌وه به سزاى له سێداره‌دان مه‌حكوم كرا.
يه‌كێتى ئه‌وروپا و رێكخراوه مرۆيى و دادوه‌رييه‌كانى جيهان دادگاى توركيايان ناچار كرد، هه‌موارى سزاى له‌سێداره‌دانه‌كه بكات و سزاكه‌ى بۆ زيندانى هه‌تا هه‌تايى بگۆڕێت.