پارێزگاری هەولێر: پێویسته لەزانکۆکانی ئورمیە و مههاباد بەشی زمانی کوردی بکرێتەوە
"تیشکی خستەسەر پرسی پیشەسازی و ئابووری و بازرگانی ناوچەکە"
K24- ههولێر:
پارێزگاری هەولێر، سەردانی فەرمانداری مههابادی کرد و لەلایەن فەرمانداری ئهو شاره بەگەرمی پێشوازی لێکرا.
راگهیاندنی پارێزگای ههولێر رایگهیاند، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەمە 28ـی كانوونی یهكهم / دیسێمبهری 2021، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و شاندێکی یاوەری، سەردانی فەرمانداری مههابادی کرد و لەلایەن د.عارف خدرلو، فەرماندار پێشوازی لێکرا.
پارێزگای ههولێر راشیگهیاند، له دیداری نێوان پارێزگای ههولێر و فهرمانداری مههاباد، کە سەرکونسووڵی گشتی ئێران لە هەولێر ئامادەی بوو، فەرمانداری مههاباد بەشێوەیەکی گشتی باسی لە مێژووی مههاباد لە رووی كولتووری و هونەری و رۆشنبیری و گەشتیاریییەوە، کرد.
پارێزگاری هەولێر داوایکرد هەروەک چۆن لەزانکۆكانی هەولێری پایتەخت و هەرێمی کوردستان بەشی زمانی فارسی هەیە، لەزانکۆکانی ئورمیە و مهابادیش بەشی زمانی کوردی بکرێتەوە.