شه‌ش سه‌ربازی توركیا ده‌كوژرێن و بریندار ده‌بن
شه‌ره‌كه له ناوچه‌یه‌كی سنووری روویداوه
K24 – هه‌ولێر
گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه له‌ناوچه‌ی شه‌مزینانی پارێزگای جوله‌مێرگ هێڕش ده‌كه‌نه سه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی كه به‌وته‌ی میدیاكانی توركیا دوو سه‌رباز كوژراون و چواری تریش برینداربوونه.
هێڕشه‌كه له ناوچه‌یه‌كی به‌دووری چل كیلۆمه‌تری سه‌نته‌ری شارۆچكه‌ی شه‌مزینان رووداوه، كه له‌ئه‌نجامی هێڕشی په‌كه‌كه، شه‌رو پێكدادان له نێوان گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه و سوپای توركیا رووداوه و دوو سه‌رباز كوژراون و چواری تریش برینداربوونه و بۆ نه‌خۆشخانه‌ی جوله‌مێرگ گواسترانه‌وه.
هه‌ر به‌پێی میدیاكانی توركیا، سوپای وڵاته‌كه‌یان پاش شه‌ره‌كه، ده‌ست به ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی له ناوچه‌كه كردووه.