ئەمڕۆ یانەی دهۆک گرێبەستی چوار یاریزانی نوێ رادەگەیەنێت

یانەی دهۆک
یانەی دهۆک

لە چەند کاتژمێری داهاتوو یانەی دهۆک چوار گرێبەست رادەگەیەنێت کە هاروون ئەحمەد ئەستێرەی بەناوبانگی یانەی داڵکورد یەکێک دەبێت لەو یاریزانانە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24، یانەی دهۆک دەیەوێت سوود لە وەستانی یارییەکانی خولی سویدی وەربگرێت و لەگەڵ یانەی داڵکورد گەیشتوەتە رێککەوتن بەخواستن سوود لە چەند یاریزانێکی یانەکە وەربگرێت، هەریەکە لە هاروون ئەحمەد یاریزانی کورد، ئیزکوێل مۆنتانای ئارجێنتینی، بەختیار رەحمانی یاریزانی کورد و فرانک ئارهینی غانی دەباتە ریزەکانی بۆ ئەوەی ئەو چوار یاریزانە بۆ قۆناخی دووەمی خولی پلەیەکی عێراق یاریی بۆ یانەکە بکەن.
لە چەند کاتژمێری داهاتوو بەفەرمی یانەی دهۆک هەر چوار گرێبەستەکە رادەگەیەنێت کە یانەکە دەیەوێت بلیتی کۆمەڵەی دووەمی گەیشتن بە خولی نایابی عێراق بەدەست بهێنێت و جارێکی دیکە بگەڕێتەوە ریزی یانە نایابەکانی عێراق، کە دهۆک بە جیاوازیی دوو خاڵ لەگەڵ حدوود پلەی دوومی کۆمەڵەکەی لە خولی پلەیەکی عێراقی گرتووە.