به ڤیدیۆ.. پاڵه‌وانییه‌تییه‌كی ئه‌سپسواری له هه‌ولێر كرایه‌وه
له یانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌سپسواریی هه‌ولێر وه‌كو نه‌ریتێكی ساڵانه‌ی خۆیان، پاڵه‌وانییه‌تییه‌كی پێشبڕكێی ئه‌سپسواریی بۆ چه‌ندان ئاره‌زوومه‌ندانی نێوخۆیی و ده‌ره‌كی ئه‌سپسواری كه ماوه‌ی 4 هه‌فته ده‌خایه‌نێت رێكخراوه.
له یه‌كه‌مین رۆژی پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه زیاتر له 30 ئه‌سپسوار له چوار ئاستی جیاواز له‌سه‌ر بردنه‌وه‌ی پله‌ی یه‌كه‌م ململانێ‌یان ده‌كرد، مه‌به‌ست له كردنه‌وه‌ی ئه‌م پاڵه‌وانییه‌تییه‌ش دروستكردنی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌سپسواری كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداریی له پاڵه‌وانییه‌تییه ده‌ره‌كییه‌كان بكات.
كوردستان24 هه‌موو پێنجشه‌ممه‌یه‌ك له په‌خشێكی راسته‌وخۆدا له كات 22:30 رووماڵی پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه ده‌كات.