ئه‌ركانى توركيا: نزيكه‌ى 10 چه‌كدارى په‌كه‌كه به‌ ده‌ستى سوپا‌ كوژراون

سه‌رۆكايه‌تى ئه‌ركانى سوپاى توركيا رايگه‌ياند، له‌ نێوان 8 تا 10 چه‌كدارى پارتى كرێكارانى كوردستانيان له‌ ويلايه‌تى هه‌كارى كوشتووه‌.

K24 – هه‌ولێر:

سه‌رۆكايه‌تى ئه‌ركانى سوپاى توركيا رايگه‌ياند، له‌ نێوان 8 تا 10 چه‌كدارى پارتى كرێكارانى كوردستانيان له‌ ويلايه‌تى هه‌كارى كوشتووه‌.

له‌ به‌ياننامه‌يه‌كدا، كه‌ سه‌رۆكايه‌تى ئه‌ركانى سوپاى توركيا بڵاويكردووه‌ته‌وه‌، هاتووه‌ هێزه‌ ئاسمانيه‌كانيان له‌ ناوچه‌كانى ده‌وروبه‌رى قه‌زاى داغليجا له‌ ويلايه‌تى هه‌كارى گرووپێكى په‌كه‌كه‌يان كردووه‌ته‌ ئامانج و له‌ نێوان 8 تا 10 كه‌سى ئه‌و گرووپه‌ كوژراوون.

هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا له‌ ويلايه‌تى وان، سێ ئه‌ندامى ديكه‌ى پارتى كرێكارانى كوردستان له‌ لايه‌ن هێزه‌ ئه‌منييه‌كانى توركياوه‌ كرانه‌ ئامانج و كوژران.

به‌ گوێره‌ى زانيارى سوپاى توركيا له‌و پرۆسه‌يه‌دا 4 چه‌كدارى ديكه‌ى پارتى كرێكارانى كوردستان پێكراوون.

سه‌رچاوه‌ سه‌ربازييه‌كانى توركيا ئاماژه‌يان به‌وه‌شداوه‌ كه‌ دوو سه‌ربازى سوپاكه‌يان كوژراوون و 4 ديكه‌ له‌ ئه‌نجامى هێرشێكى په‌كه‌كه‌ بۆ سه‌ر سه‌ربازگه‌ى تيكيلى سه‌ر به‌ هه‌كارى بريندار بوونه‌.