ڤیدیۆ.. مەلەوانێک لەژێر دەریا بە چەکەوە نزیکی قرشێک مەلە دەکات
قرشەکە بەرەو رووی کامێراکە مەلە دەکات

K24 - هەولێر:
مەلەوانێک ئەزموونێکی سەرنجراکێشی خۆی ڤیدیۆ کردووە، کە تیایدا لە ژێر دەریا بە چەکەوە لە نزیک قرشێکەوە مەلە دەکات.
گرتە ڤیدیۆکە لەلایەن پەیجی " discoversharks"ـەوە لە ئینستاگرام بڵاوکراوەتەوە کە ئەزموونی پسپۆڕانی بواری دەریایی بڵاودەکاتەوە و زیاتر لە 2 ملیۆن فۆڵۆوەری هەیە.
وەک لە گرتە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت، قرشەکە لە ئاستی چاوی مەلەوانەکەدایە و لەناکاو لە مەلەوانەکە نزیکد دەبێتەوە و کاتێک مەلەوانەکە چەکەکەی رووتێدەکات، قرشەکە دوور دەکەوێتەوە.
View this post on Instagram