سەرۆك بارزانی پێشوازی لە عزەت شابەندەر دەکات
دواین پەرەسەندنەکانی بەردەم پڕۆسەی سیاسی عێراق و دەرئەنجامەکانی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تاوتوێ کران

K24- ههولێر:
رۆژی شەممە 15ـی کانوونی دووەمی 2022 سەرۆك مەسعود بارزانی لە سەلاحەدین، پێشوازی لە عزەت شابەندەر، کەسایەتی سیاسیی عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا دواین پەرەسەندنەکانی بەردەم پرۆسەی سیاسی عێراق و دەرئەنجامەکانی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ئۆکتۆبەری رابردوو تاوتوێ کران.
ھەر لە دیدارەکەدا رۆشنایی خرایە سەر رێگە چارەکان بۆ تێپەراندنی قەیران و تەحەدیاتەکانی بەردەم پرۆسەی سیاسی عێراق.