ئاماژه‌كانی یه‌كگرتنه‌وه‌ی سه‌در و عامری ده‌رده‌كه‌ون
موقته‌دا سه‌در و هادی عامری كۆبوونه‌وه.. "جۆرێك له رێككه‌وتن له‌نێوان سه‌در و عامری كراوه"
K24- هه‌ولێر:
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، نووسینگه‌ی تایبه‌تی موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ سه‌در پێشوازیی له هادی عامری، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح كرد.
سه‌باره‌ت به ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێوان سه‌در و عامری، راگه‌یه‌ندراوه‌كه هیچ ورده‌كارییه‌كی نه‌خسته‌ڕوو، به‌ڵام به‌گوێره‌ی چه‌ند زانیارییه‌ك، كه میدیا عێراقییه‌كان بڵاویانكرده‌وه، بڕیاره دوای ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه، سبه‌ی هاوپه‌یمانێتی فه‌تح كۆبوونه‌وه‌یه‌كی چاره‌نووسساز ئه‌نجام بدات.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به میدیا عێراقییه‌كانی راگه‌یاندووه، "كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێوان سه‌در و عامری باش بوو و ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی تایبه‌ت بوو به شكاندنی ئه‌و ناكۆكییه‌ی له‌نێوان هه‌ردوو لادا هه‌یه".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه ئاماژه به ناوی نه‌كراوه، راشیگه‌یاندووه، "سبه‌ی هاوپه‌یمانی فه‌تح گرنگترین ئه‌و بابه‌تانه تاوتوێ ده‌كات، كه له‌گه‌ڵ سه‌در رێككه‌وتنیان له‌سه‌ری كردووه"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئه‌مه یه‌كه‌م جاره هاوپه‌یمانی فه‌تح به جیا و له‌ده‌ره‌وه‌ی ئیتاری ته‌نسیقی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ره‌وتی سه‌در ده‌كات".
وه‌ك گوتیشی: "ئاماژه‌یه‌ك هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی كه كوتله‌ی فه‌تحیش بچێته پاڵ كوتله‌ی سه‌در، بۆ پێكهێنانی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی"، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به ورده‌كاری زیاتر بدات.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، دوای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، لایه‌نه شیعه‌كان به‌سه‌ر دوو به‌ره‌ی جیاوازدا دابه‌ش بوون، له‌كاتێكدا موقته‌دا سه‌در هاوپه‌یمانێتیی له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان و لایه‌نه سوونه‌كانی عه‌زم و ته‌قه‌دوم كرد بۆ پێكهێنانی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی، له به‌رامبه‌ریشدا ئیتاری ته‌نسیقی كه له هاوپه‌یمانێتی فه‌تح، ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا و ژماره‌یه‌ك لایه‌نی دیكه‌ی شیعه پێكهاتووه، له‌سه‌ر پێكهێنانی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی ركابه‌رایه‌تی سه‌در و پارتی و سوننه‌یان ده‌كرد، به‌ڵام دواجار له هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ده‌ركه‌وت، كه سه‌در و پارتی و سوننه خاوه‌ن زۆرترین سه‌نگیی ناو په‌رله‌مانن.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه كه سه‌در داوا پێكهێنانی حكومه‌تی زۆرینه ده‌كات و له‌به‌رامبه‌ریشدا ئیتاری ته‌نسیقی داوای حكومه‌تی ته‌وافوقی ده‌كات، به‌ڵام به‌هۆی سه‌نگی گه‌وره‌ی سه‌در و پارتی و سوننه له‌ناو په‌رله‌مان، چاوه‌ڕێ ناكرێت پێشنیازی ئیتاری ته‌نسیقی ئامانجه‌كه‌ی بپێكێت، بۆیه به گوته‌ی چاودێران، جۆرێك له بێئومێدی لای لایه‌نه‌كانی ناو ئیتاری ته‌نسیقی دروست بووه و جه‌ختیش له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌و لایه‌نه شیعانه‌ی تا ئێستا له ده‌سه‌ڵات بوون، بوون به ئۆپۆزسیۆن له‌سه‌ر خۆیان قبووڵ ناكه‌ن.
H.B