وەزیری دەرەوەی لیتوانیا و بەرپرسانی هەرێمی کوردستان پرسی کۆچبەران تاوتوێ دەکەن
وەزیری دەرەوەی لیتوانیا لە هەولێرە

K24 - هەولێر
وەزیری لە دەروەی لیتوانیا بە سەردانێک گەیشتە هەرێمی کوردستان و لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان گفتوگۆ لەبارەی پرسی کۆچبەران دەکەن.
لە دیدارێکدا سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و گابریلیۆس لاندسبیرگیس، وەزیری دەرەوەی لیتوانیا گفتوگۆیان لەبارەی پرسی کۆچبەران کرد، کە تائێستا ژمارەیەک لە کۆچبەرانی کورد لە سنوورەکانی لیتوانیا و بێلاڕووس ماونەتەوە.
بڕیاریشە وەزیری دەرەوەی لیتوانیا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە.
