له كه‌ركووك په‌لاماری نووسینگه‌ی شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا درا
به بۆمبی ده‌ستی هێرشكراوه‌ته سه‌ر نووسینگه‌كه
K24 – كه‌ركووك:
كه‌مێك پێش ئێستا له گه‌ڕه‌كی ره‌حیماوای شاری كه‌ركووك به نارنجۆكی ده‌ستی په‌لاماری نووسینگه‌ی شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق درا.
په‌یامنێری كوردستان24 له كه‌ركووك، رایگه‌یاند، په‌لاماره‌كه زیانی گیانی لێ نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه و ته‌نیا زیانی ماددی به نووسینگه‌كه گه‌یاندووه.
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، له شاری كه‌ركووك نووسینگه‌یه‌كی تایبه‌تی هه‌یه بۆ راییكردنی كاروباری هاووڵاتیانی شاره‌كه.
په‌لاماره‌كه دوای ئه‌وه دێت، له چه‌ند رۆژی رابردوودا به نارنجۆك هێرشكرایه سه‌ر نووسینگه‌كانی سه‌ر به هاوپه‌یمانی عه‌زم و هێزه‌كانی نزیك له محه‌مه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، رۆژی 9ی ئه‌م مانگه له یه‌كه‌م دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به ده‌نگی زۆرینه‌ی نوێنه‌ران وه‌ك جێگری دووه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران هه‌ڵبژێردرا.
له هه‌ڵبژاردنی 10ی ئۆكتۆبه‌ری رابردوودا، شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان بوو له كه‌ركووك و زۆرترین ده‌نگی خه‌ڵكی شاره‌كه‌ی به‌ده‌ستهێناوه.