وەزارەتى خوێندنى باڵا پشوى سەرتاسەرى لە دامودەزگاکانى رادەگەیەنێت
بهشهكانی ژمێریاریی وهزارهت و زانكۆكان بۆ دابهشكردنی مووچه دهوامی ئاسایی خۆیان دهكهن
K24-ههولێر
لهو بارهوه وهزارتی خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستی راگهیهندراوێكی بڵاوكردهوه
دهقی راگهیهندراوهكه.
بەهۆى هاتنى شەپۆلێکى دیکەیى سەرماو سۆڵەو بەفربارین لە شارەکانى هەرێمى کوردستان و لەپێناو پاراستنى سەلامەتى گیانى مامۆستاو فەرمانبەران و خوێندکاران و قوتابیان، بە بڕیارى د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، سبەى پێنجشەمە ڕێکەوتى (2022/1/20) لەسەرجەم دامودەزگاکانى خوێندنى باڵا و دیوانى وەزارەت و زانکۆکانى (حکومى و تایبەت) لە تەواوى شارەکانى هەرێمى کوردستان پشوى فەرمى دەبێت.
سەبارەت بە دابەشکردنى موچەى فەرمانبەرانیش، بەڕێوەبەرایەتى ژمێریارى و لێژنەى پەیوەندیدار بە دابەشکردنى موچە لە وەزارەت و زانکۆکان و دامودەزگاکان دەوامى ئاسایى خۆیان دەکەن بۆ دابەشکردنى موچەى فەرمانبەران بەپێى ئەو ئالیەتەى دایدەنێن، بۆ ئەمەش فەرمانبەران دەتوانن بۆ وەرگرتنى موچەکانیان سەردانى بەڕێوەبەرایەتى ژمێریارى و لێژنەکانى دابەشکردنى موچە بکەن