راگەیەندراوێك لە بارەگای بارزانییەوە

K24 – هه‌ولێر:

باره‌گای بارزانی، له‌ باره‌ی په‌لاماردانی نووسینگه‌ی شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ كه‌ركووك، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌

زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو پەلامارە تیرۆریستیە دەكەین كە ئەمشەو كراوەتە سەر نووسینگەی هەڤاڵ(شاخەوان عەبدوڵڵا) جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە شاری كەركووك. داوا دەكەین لایەنە پەیوەندیدارەكان بەدواداچوونی ئەم كردەوە تیرۆریستییە بكەن و بكەرانی ئاشكرا و، بە سزای كارە تێكدەرانەكەیان بگەیێنن.

تیرۆر هەرگیز ناتوانێ بەسەر ئیرادەی ئازادیخوازی و پێكەوەژیاندا زاڵ ببێت.

بارەگای بارزانی

19ـی كانوونی دووەمی 2022