بایدن ده‌نگده‌رانی بیرچووه‌ته‌وه
بایدن ستایشی خۆی و جێگره‌كه‌ی كرد، كه به دڵسۆزییه‌وه كاریان له‌سه‌ر به‌رێوه‌بردنی هه‌ڵمه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا كردووه
K24- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا، لوقمان غه‌فوور
سه‌رۆك جۆو بایدن دانی به‌وه‌دانا كه په‌شیمانه نه‌یتوانیوه راسته‌وخۆ بچێته ناو خه‌ڵك و گفتووگۆیان له‌گه‌ڵ بكات، به‌ڵێنیشیدا له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی نیوه‌یی 2022 به‌شێوه‌یه‌كی جیا ده‌ركه‌وێت و بچێته ناو خه‌ڵك.
بایدن له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا كه به‌بۆنه‌ی یه‌ك ساڵ به‌سه‌ر ده‌ستبه‌كاربوونی كاره‌كانی رێكخرابوو، وه‌ڵامی زۆر پرسیاری دایه‌وه.
كۆنگره رۆژنامه‌نووسییه‌كه رۆژی 19ی كانوونی دووه‌م (یه‌نایه‌ری 2022) له كۆشكی سپی رێكخرا، كه له‌دوو كاتی جیاوازدا به‌رده‌وام بوو، له وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌وه‌ی كه نه‌یتوانیوه یاسای ده‌نگدان تێپه‌ڕێنێت چۆن وه‌ڵامی ده‌نگده‌رانی ره‌شپێست ده‌داته‌وه كه به‌هۆیه‌وه تووشی نائومێدی بوون. بایدن جه‌ختی له چوونه ناو خه‌ڵك كرده‌وه و گوتی: " له‌مه‌ودوا ده‌ڕۆمه ده‌ره‌وه‌ی كۆشكی سپی و زیاتر گفتووگۆ له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ر ده‌كه‌م.
بایدن بۆ ساڵی نوێ بڕیاریدا بۆ خشته‌ی كاره یاساییه‌كانی راوێژ به چه‌ندین پسپۆری ده‌ره‌وه‌ی كابینه‌كه‌ی بكات، تاكو یارمه‌تیده‌ربن بۆ هه‌موو بواره‌كان و رێكخستنی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن بۆ ده‌یان پاڵێوراوی هه‌ڵبژاردنی نیوه‌یی 2022، گوتیشی:بۆ پاڵپستی پاڵێوراوه دیموكراته‌كان به‌وپه‌ڕی په‌رۆشییه‌وه به‌شداری هه‌ڵمه‌تی 2022 ده‌كه‌م، له‌و كۆنگره رۆژنامه‌نووسییه‌دا كه 2 كاتژمێری خایاند، بایدن ستایشی خۆی و جێگره‌كه‌ی كرد، كه به‌شێوه‌یه‌كی تێروته‌واو و دڵسۆزییه‌وه كاریان له‌سه‌ر به‌رێوه‌بردنی هه‌ڵمه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا كردووه.
بایدن بهدیموكراتهكانی گوت، بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی 2024 ئاماده‌گی تێدایه دووباره خۆی كاندید بكاته‌وه، ستایشی كامالا هێرس-ی جێگریشی كرد و گوتی، هێرس له 2024 وه جێگرمه و ئه‌توانێت ئیشی باش بكات". وه‌ڵامه‌كه‌ی بایدن له‌به‌رامبه‌ر پرسیارێكدا هات كه لێیان پرسی ئیشه گرنگه‌كه‌ی هێرس له رابردوودا چیبووه، چونكه بایدن، هێرس ی جێگری وه‌ك به‌رپرسی هه‌وڵدان بۆ چاكسازی له سیسته‌می هه‌ڵبژاردنی ئه‌مه‌ریكا ده‌ستكراوه كردووه، ئه‌وه‌ش به‌شێكی سه‌ره‌كییه له ئه‌جێندای كاری یاسایی بایدن، كه به‌دڵنیایی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی پیرانه‌وه شكست ده‌هێنێت.
ئه‌م قسانه‌ی بایدن ده‌رباره‌ی هێرس ی جێگری له‌كاتێكدایه كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی دۆسییه‌ی هه‌ندێك مه‌سه‌له‌ی چاره‌نووسسازی راده‌ست كردووه، هێرس رووبه‌ڕووی ره‌خنه‌ی زۆر بووه‌ته‌وه، له‌وانه مامه‌ڵه‌كردنی له‌گه‌ڵ قه‌یرانی سنووری باشور و چاره‌سه‌ری ریشه‌یی هۆكاره‌كانی كۆچ.
له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و قسانه‌ی بایدن-دا، هێرس كاتێك چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ كریج میلفین په‌یامنێری ئێن بی سی كرد، له وه‌ڵامی پرسیاری :"دیموكراته‌كان به‌هه‌مان كارتی هه‌ڵبژاردنه‌وه ده‌چنه هه‌ڵبژاردنی 2024؟"، گوتی: "ببوره جارێ بیرمان له‌وه نه‌كردووه‌ته‌وه ".