كازمی بۆ شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا: تاوانبارانی هێرشه‌كه‌ی دوێنی شه‌و سزا ده‌ده‌ین
"جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران سوپاسی كازمی كرد"
24 – هه‌ولێر:
شه‌وی رابردوو 19ـی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایری 2022 له گه‌ڕه‌كی ره‌حیماوای شاری كه‌ركووك به نارنجۆكی ده‌ستی په‌لاماری نووسینگه‌ی شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق درا.
نووسینگه‌ی شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ جێگری دووه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌نجامداوه، تێیدا ئیدانه‌ی هێرشه تیرۆریستییه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی نووسینگه‌كه‌ی پێڕاگه‌یاند و به‌ڵێنیشیدا تاوانبارانی ئه‌و هێرشه تیرۆریستییه ترسنۆكانه‌یه سزا بدات، داواشیكرد ئاسایش له كه‌ركووك سه‌قامگیر بێت.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی نووسینگه‌ی جێگری دووه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا ئاماژه به‌وه كراوه، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق پاڵپشتی بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دووپاتكرده‌وه، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانیش بۆ ئه‌و گرنگیپێدانه راسته‌وخۆیه، سوپاسی كازمی كرد.