جۆ بایدن: رووسیا رووبەڕووی وەڵامێکی تووند ده‌بێتەوە
"ئه‌گه‌ر ئه‌م كاره بكات"
K24- هه‌ولێر:
رووسیا به ده‌یان هه‌زار سه‌ربازی له سنووره‌كانی له‌گه‌ڵ ئۆكرانیا كۆكردووه‌ته‌وه، جیهان چاودێری داگیركردنی كییف له‌لایه‌ن مۆسكۆوه ده‌كات، ته‌واوی سه‌ركرده جیهانییه‌كان ئامۆژگاری پووتن ده‌كه‌ن ئه‌و كاره نه‌كات.
جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، هەر جوڵەیەکی سه‌ربازی رووسیا بۆ ناو ئۆکرانیا وەکو داگیرکردن ئەژماردەکرێت.
جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له كۆنفراسێكی رۆژنامه‌نووسی لە کۆشکی سپییه‌وه بە رۆژنامەنووسانی گووت، "زۆر روون بووم لەگەڵ پوتندا، بە تەواوەتی تێگەیشتووە، ئەگەر هەر یەکەیەکی سه‌ربازی رووسی سنووری ئۆکرانیا ببەزێنێت وەکو داگیرکردن هەژماردەکرێت."
بایدن راشیگه‌یاند، داگیرکردنی ئۆکرانیا دەبێتە هۆی ئەوەی رووسیا رووبەڕووی وەڵامێکی تووند ببێتەوە، لە رووی ئابووریشەوە، وەکو ئەوەی چۆن بە وردەکارییەوە لەگەڵ هاوپەیمانەکانماندا باسمان لێوە کردووە و بە روونیش بە ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا گووتراوە.
بایدن جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، ئەگەر پووتن بژاردەی داگیركردن رووسیا هه‌ڵبژێرێت، باجێکی گەورە دەدات.
بایدن له كۆنفراسه رۆژنامه‌نووسییه جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، واشنتن چاودێری سیناریۆی دیکەش دەکات. ده‌شڵێت: "له‌گه‌ڵ رووسیا مێژوویەکی دوورودرێژمن لە بەکارهێنانی کۆمەڵێک رێوشوێنی دیکە لە جیاتی بەکارهێنانی هێزی سەربازییدا هه‌یه".
بایدن روونیكرده‌وه، لەو کارە نادیارانەی کە مۆسکۆ لەوانەیە له داهاتوودا ئەنجامیان بدات هێرشی ئەلیکترۆنیە، دەبێت ئامادە بین بۆ وەڵامدانەوەی سەرجەم ئەمانە، بەو ئامڕازانەی كه ئه‌مه‌ریكا هه‌یه‌تی.
وا بڕیاره ئه‌مڕۆ هه‌ینی 21ـی كانوونی دووه‌م / یه‌نایه‌ری 2022، سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا و ئه‌نتۆنی بلنكن هاوتا ئه‌مه‌ریكییه‌كه‌ی له ژنێڤ له‌باره‌ی پرسی ئۆكرانیا و چه‌ند دۆسییه‌یه‌كی دیكه كۆببنه‌وه.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز