نێچیرڤان بارزانی: هێشتا داعش مه‌ترسییه له‌سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیری وڵات
"جه‌خت له‌سه‌ر گرنگی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا ده‌كه‌ینه‌وه"

K24 - هه‌ولێر:
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، كاره تیرۆریستییه‌كه‌ی ناوچه‌ی عوزێم سه‌ركۆنه ده‌كه‌ین، كه بووه هۆی شه‌هیدبوونی ژماره‌یه‌ك سه‌رباز.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ هه‌ینی (21ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2022) له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر نووسیویه‌تی: "هێشتا داعش مه‌ترسییه له‌سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیری وڵات".
نێچیرڤان بارزانی له تویته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، جه‌خت له‌سه‌ر گرنگی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی ته‌واوی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا ده‌كه‌ینه‌وه، بۆ له‌ناوبردنی داعش.
له‌باره‌ی قوربانیانی په‌لاماره‌كه‌ی داعش راشیگه‌یاند، خوای گه‌وره شه‌هیدان بخاته‌به‌ر میهره‌بانی خۆی و ئارامی و سه‌بووریش به خێزان و كه‌سوكاریان ببه‌خشێت.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له رۆژئاوای ناحییه‌ی عوزێم له نێوان گوندی (تاڵعه و ئووم كه‌رامی) سه‌ر به پارێزگای دیاله، داعش هێرشیكرده سه‌ر فه‌وجی یه‌كی لیوای دووی سه‌ر به سوپای عێراق و 11 سه‌رباز و پله‌دارێك بوونه قوربانی.
ندين العمل الارهابي في منطقة العظیم الیوم والذي اسفر عن استشهاد عدد من الجنود. مايزال داعش يشكل خطرا على امن واستقرار البلاد. نؤكد علی ضرورة التعاون والتنسیق التام بین إقليم كوردستان وبغداد للقضاء على داعش. تغمد الله ارواح الشهداء برحمته وألهم عوائلهم وذويهم الصبر والسلوان.
— Nechirvan Barzani (@IKRPresident) January 21, 2022