سیاسه‌تمه‌دارێكی عێراقی: مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر زۆرینه‌ی براوه‌ی هه‌ڵبژاردن هه‌یه
"ئه‌وان بۆ سه‌رخستنی پڕۆژه‌ی ئێران له عێراق كار ده‌كه‌ن"
K24- هه‌ولێر:
دۆخی عێراق له رووی سه‌قامگیری سیاسی و ئه‌منییه‌وه ناڕوونه، جگه له‌وه هه‌ڵبژاردنیش له 10ـی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی رابردوو ئه‌نجامدرا، كه‌س به ده‌ره‌نجامه‌كانی رازی نییه.
ناجیح میسان، سیاسه‌تمه‌داری عێراقی به ژووری هه‌واڵی كوردستان 24ـی راگه‌یاند، ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ساڵی 2013، بینیمان له بادووش و ئه‌بوغرێب سیناریۆی ئازادكردنی چه‌كدارانی داعش هه‌بوو، به‌و ئه‌نجامه گه‌یشت كه موسڵ راده‌ست بكرێت.
میسان راشیگه‌یاند، هه‌میشه ده‌بێت چاوه‌ڕێی ئه‌وه بین ئێران باوه‌ڕی به مافی پێكهاته‌كانی عێراق هه‌یه، كاتێك ده‌بیندرێن به ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردن رازی نین، نابێت ئێمه چاوه‌ڕێی ئه‌وه بكه‌ین لایه‌نه ئێرانییه‌كان رازی ببن، ئه‌وان بۆ سه‌رخستنی پڕۆژه‌ی ئێران له عێراق كار ده‌كه‌ن.
ئه‌و سیاسه‌تمه‌داره عێراقییه جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، له‌و باوه‌ڕه‌دام مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر زۆرینه‌ی براوه‌ی هه‌ڵبژاردن هه‌یه، ئه‌وانیش مه‌ترسی میلیشیاكان هه‌ست پێ ده‌كه‌ن، كاتێكیش كورد و سووننه و سه‌درییه‌كان هاوپه‌یمانیان له دژی گرووپه ئێرانییه‌كان پێكهێنا، ئه‌وانیش ترسیان لێ نیشت.
ناجیع میسان گوتی: " ئازاد بوونی سه‌ركرده‌كانی داعش له حه‌سه‌كه، پێشتریش له بادووش و ئه‌بوغرێب روویدا، گرووپه میلیشیاكانیش هه‌وڵ ده‌ده‌ن سه‌ركرده داعشییه‌كان له زیندانه‌كان ئازاد بكه‌ن".