سزایەکی جیاواز بۆ ئەو کەسانەی بە مەستی شۆفێری دەکەن

لە شارێکی تایوان بەمجۆرە سزای شۆفێری مەست دەدەن

شۆفێریکردن بە مەستی
شۆفێریکردن بە مەستی

K24 - هەولێر:

لەپێناو کەمکردنەوەی رووداوەکانی هاتوچۆ، بەرپرسانی پارێزگای Kaohsiung لە تایوان، سزایەکی جیاوازیان بۆ ئەو کەسانە داناوە کە بە مەستی شۆفێری دەکەن.

بە گوێرەی هەواڵێكی وێبسایتی "ئۆدتی سێنتراڵ"، مانگی رابردوو بەهۆی شۆفێریکی مەستەوە رووداوێکی هاتوچۆ لە پارێزگای Kaohsiung روویدا و تێیدا پیاوێك کە سەرۆکی خێزانێك بوو، گیانی لەدەستدا و 3 دیکەش بریندار بوون، دواتر Chen Qimai، پارێزگاری شارەکە رایگەیاند، ئەو کەسانەی بە مەستی شۆفێری دەکەن دەبێت لەبری سزا بەجۆرێک خزمەتی کۆمەڵگە بکەن کە وانەی لێوە وەرگرن.

پارێزگاری ئەو شارە پێشنیاری کرد، ئەو کەسانەی بە مەستی شۆفێری دەکەن و لەلایەن پۆلیسی هاتوچۆوە دەگیرێن، لەبری سزای زنیدانیکردن و سزای دارای، ناچار بکرێن رۆژانە چەند کاتژمیرێک بە پاککردنەوەی فڕنی سوتاندنی تەرمی قوربانیان بەسەر بەرن، بۆئەوەی لەو رێگەیەوە وانەیەک فێربن.

پێشنیارەکە پێشوازی لێکرا و وەک یەکەم تاقیکردنەوە، 11 شۆفێر کە بە مەستی گیرابوون، 4 کاتژمێر سەرقاڵی پاکردنەوەی فڕنەکان بوون.

یەکێك لەو شۆفێرانە دوای سزاکەی گوتی: تا ئێستا هێندە لە نزیکەوە مردن نەبینیووە، هەرگیز جارێکی دیکە بە مەستی شۆفێری ناکەم.

پاککردنەوەی فڕنی مردووان لەلایەن سزادراوانەوە
پاککردنەوەی فڕنی مردووان لەلایەن سزادراوانەوە
پاککردنەوەی فڕنی مردووان لەلایەن سزادراوانەوە
پاککردنەوەی فڕنی مردووان لەلایەن سزادراوانەوە

H.H