"به‌هۆی ئایینهكهمهوه له پۆسته‌كه دووریان خستمه‌وه"
وه‌زیرێكی پێشووی به‌ریتانیا: له‌سه‌ر موسڵمانبوونم له كاره‌كه‌م دوورخرامه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
نوسره‌ت غه‌نی، وه‌زیری پێشووی ده‌وڵه‌ت بۆ گواستنه‌وه له به‌ریتانیا، كه ئێستا ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته‌یه، رایگه‌یاند، له ساڵی 2020 به‌هۆی باوه‌ڕی ئایینی، كه موسڵمانه، له پۆستی وه‌زیری دوورخراوه‌ته‌وه.
نوسره‌ت غه‌نی (49 ساڵ)، كه به ره‌چه‌ڵه‌ك پاكستانییه، بۆ رۆژنامه‌ی "سه‌نده‌ی تایمز" گوتی: له پۆستی وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ گواستنه‌وه له حكومه‌ته‌كه‌ی حزبی پارێزگاران به سه‌رۆكایه‌تی "بۆریس جۆنسن"، له مانگی شوباتی 2020 له‌كاتی گۆڕانكارییه‌كان دوورخرامه‌وه، ئه‌وكات رێكخه‌ری په‌رله‌مان پێیوابوو به‌هۆی ئایینهكهمهوه بوومه‌ته قوربانی، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی حكومه‌ت وای پێگوتم.
ئه‌و به‌رپرسه به وه‌زیری پێشووی ده‌وڵه‌ت بۆ گواستنه‌وه‌ی راگه‌یاندووه، بوونی وه‌كو وه‌زیرێكی موسڵمان هاوكاره‌كانی نیگه‌ران كردووه. ئه‌و وه‌زیره‌ی پێشووی به‌ریتانیا ده‌ڵێت ئه‌و ره‌فتاره بۆ من زۆر ناخۆش بوو، هه‌ستم كرد سووكایه‌تیم پێكراوه.
گوتیشی: ئه‌و كات بێده‌نگ بووم، به‌هۆی ئه‌و ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێمدراوه، كه له‌لایه‌ن هاوكارهكانمهوه تووشی دابڕان ده‌بم، ئه‌گه‌ر بابه‌ته‌كه باس بكه‌م، ژیان و ناوبانگم له‌كه‌دار ده‌كرێت.
هه‌رچه‌نده راسته‌وخۆ له نووسینگه‌ی جۆنسن-ه‌وه وه‌ڵامی نه‌دراوه‌ته‌وه، به‌ڵام مارك سپێنسه‌ر، به‌رپرسی حزبی له حكومه‌ت له تویته‌ر به توندی وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه، كه ئه‌و لێدوانانە مه‌به‌ستدارن و به‌ته‌واوه‌تی ناڕاستن، وه‌كو ناوزڕاندن ده‌یبینێت.