گه‌وره‌ترین په‌لاماری داعش بۆ سه‌ر زیندانه‌كه‌ی غوێران شكستیهێنا
له شه‌ڕی زیندانه‌كه‌ی غویران تا ئێستا 136 كه‌س كوژراون

K24 – هه‌ولێر:
چوار رۆژ له‌سه‌ر یه‌ك رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كداری له نێوان چه‌كداره راكردووه‌كانی داعش و هێزه ئه‌منییه‌كانی ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوبه‌ری باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا كوژرانی 136 كه‌سی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
روانگه‌ی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاندووه، 84 چه‌كداری راكردووی داعش كوژراون و 45 كارمه‌ند و پاسه‌وانی ئه‌منی زیندانهكهش گیانیان له‌ده‌ستداوه. هه‌روه‌ها 7 هاووڵاتیش فیشه‌كیان به‌ركه‌وتووه و گیانیان له‌ده‌ستداوه.

له مانگی ئازار/ مارسی 2019ه‌وه كاتێ داعش هه‌موو شتی له‌ده‌ستداوه تا ئێستا، ئه‌مه گه‌وره‌ترین كرده‌ی چه‌كداری داعشه ئه‌نجامیدابێت.
چه‌كدارانی داعش، شه‌وی پێنجشه‌ممه له‌سه‌ر هه‌ینی رابردوو، هه‌وڵیاندا ده‌ست به‌سه‌ر زیندانه‌كه‌دا بگرن و په‌لاماری زیندانه‌كه‌یان دا و له ناو زیندانه‌كه‌شدا چه‌كداره ده‌ستگیركراوه‌كان یاخیبوون.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه هێزه‌كانی سووریای دیموكرات رایگه‌یاند، توانیویانه به ته‌واوی ره‌وشی زیندانه‌كه كۆنترۆڵ بكه‌نه‌وه و هیچ چه‌كدارێكی ده‌ستگیركراوی داعش جارێكی دیكه ناتوانێت له زینداندا رابكات.

روانگه‌ی سووریا روونیكردووه‌ته‌وه، هێزه ئه‌منییه‌كان به ده‌وروبه‌ری زیندانه‌كه‌دا بڵاوبوونه‌ته‌وه. هه‌ندێك به‌شی زیندانهكهش هێشتا رووبه‌ڕووبوونه‌وه تێیدا هه‌یه و مه‌ترسییه‌كان كۆتاییان نه‌هاتووه.
فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، به ئاسمانی ناوچه‌كه‌دا ده‌سووڕێنه‌وه.
سه‌دان كه‌س له زیندانییه راكردووه‌كان ده‌ستگیركراونه‌ته‌وه و هێشتا گه‌ڕان به دوای ئه‌وانی دیكه‌شدا ده‌كرێت.
زیاتر له 3500 چه‌كداری داعش دوای ده‌ستگیركردنیان له‌و زیندانه‌دا خراونه‌ته ژێر چاودێرییه‌وه.

هێزه‌كانی هه‌سه‌ده به ده‌وروبه‌ری زیندانه‌كه‌دا بڵاوبوونه‌ته‌وه و له رێی بڵندگۆكانه‌وه داوا ده‌كه‌ن مه‌ده‌نییه‌كان دوور بكه‌ونه‌وه.
پیاوێكی ته‌مه‌ن سی ساڵی خه‌ڵكی ناوچه‌كه كۆرپه‌كه‌ی له به‌تانییه‌ك پێچاوه و له ناوچه‌كه رایكردووه و ده‌ڵێت: به په‌ڕجۆ رزگارمان بوو. ره‌وشه‌كه زۆر زۆر مه‌ترسیداره و شه‌ڕه‌كه سه‌خته. به هه‌موو چه‌كێك له یه‌ك ده‌ده‌ن.
هه‌مشه سویدان(80 ساڵ) خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌یه و ده‌ڵێت: مه‌ده‌نییه‌كان ره‌وشیان ناله‌باره و نان و ئاوی پێویستیان ده‌ستناكه‌وێت و له ناوچه‌كه‌یان شه‌ڕه.

داعش له هه‌ژماری ئاژانسی ئه‌عماقی پڕوپاگه‌نده‌یی خۆیه‌وه، رایگه‌یاندووه، زیندانییه‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ر كۆگای چه‌كی زیندانه‌كه‌دا گرتووه و سه‌دان چه‌كدار توانیویانه رابكه‌ن.
داعش تۆمارێكی ڤیدیۆیی بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه ژماره‌یه‌ك له چه‌كداره‌كانی ئاڵای داعشیان به‌رز كردووه‌ته‌وه و گه‌مارۆی كۆمه‌ڵێك له پاسه‌وانانی زیندانه‌كه‌یان داوه.
