شاندێكی پارتی له به‌غدایه
پرسی پۆستی سه‌رۆك كۆمار له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان تاووتوێ ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان له به‌غدایه و بڕیاره له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان پرسی پۆستی سه‌رۆك كۆمار تاووتوێ بكات.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، شانده‌كه‌ی پارتی له‌لایه‌ن هۆشیار زێباری، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی سه‌ركردایه‌تی ده‌كرێت و له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق كۆده‌بێته‌وه و پۆستی سه‌رۆك كۆمار، كه پشكی كورده، گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان24 له به‌غدا، شانده‌كه‌ی پارتی به سه‌رۆكایه‌تی هۆشیار زێباری گه‌یشتوونه‌ته به‌غدا و بڕیار دوای نیوه‌ڕۆ زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌سه‌ر پرسی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ و پۆستی سه‌رۆك كۆمار ئه‌نجام بده‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، تاكه كاندیدی پارتی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار، هۆشیار زێبارییه، كه پارتی توانیویه‌تی هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ كوتله‌ی سه‌درییه‌كان ببه‌ستێت و له‌گه‌ڵ سوننیه‌كانیش په‌یوه‌ندی باشه و په‌رله‌مانتاره‌كانیان بڕیاریان دراوه ده‌نگ به كاندیده‌كه‌ی پارتی بده‌ن، به‌مه‌ش هۆشیار زێباری زیاتر له 170 ده‌نگ به‌ده‌ست ده‌هێنێت و ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنی به‌هێزه.