نێچیرڤان بارزانی: ره‌وه‌ندى لوبنانى له هه‌رێمى كوردستان له خزمه‌تگوزاری بانكداریدا رۆڵیان هه‌بووه
وه‌زيرى دادى لوبنان دهسپێشخهرييهكى كۆمكارى عه‌ره‌بى ده‌خاته‌ڕوو
K24 - هه‌ولێر:
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (24ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2022)، پێشوازى له دادوه‌ر هنرى خوورى، وه‌زيرى دادى لوبنانى و شاندێكى ياوه‌رى كرد، كه له سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌ريى لوبنان، ياريده‌ده‌رى ئه‌منيدارى گشتيى كۆمكارى عه‌ره‌بى و ژماره‌يه‌ك له راوێژكاران پێكهاتبوو و به بانگهێشتێك بۆ به‌شدارى له يادى رۆژى دادوه‌ريى عێراقدا، سه‌ردانى به‌غدايان كردبوو.
له ديدارێكدا، كه وه‌زيرى دادى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو، تيشك خرايه سه‌ر سيستم و دۆخى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى و دادگاكان و لێكچوونيان له لوبنان و عێراق و هه‌رێمى كوردستان و بوارى هاريكاريى نێوان ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌ريى لوبنان و عێراق و سوودوه‌رگرتن له ئه‌زموونه‌كانى يه‌كتر خرايه به‌ر باس، هه‌روه‌ها جه‌خت له گرنگيى سه‌ربه‌خۆييى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى كرايه‌وه و هه‌ردوولا هاوڕا بوون، كه سه‌ربه‌خۆيى دادوه‌رى بنه‌ماى دهوڵهتدارييه.
دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سياسى و ئه‌منى له عێراق و لوبنان ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو. له‌مباره‌يه‌وه شاندى لوبنانى پوختهيهكيان ده‌رباره‌ى هه‌وڵه‌كانى حكومه‌تى لوبنان بۆ تێپه‌ڕاندنى دۆخى سه‌ختى ئێستاى ئابووريى وڵاته‌كه و قه‌يرانه‌كان خسته‌ڕوو، هه‌روه‌ها باسيان له دهسپێشخهرييهكى كۆمكارى عه‌ره‌بى بۆ پشتيوانيى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌ريى لوبنانى له دۆخى ئێستايدا كرد.
نێچيرڤان بارزانى، سه‌ردانى شانده‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان به گرنگ له قه‌ڵه‌م دا و هيواى خواست هاريكاريى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ لوبنان له بوارى دادوه‌ريدا پته‌وتر بكرێت و ئاماژه‌ى به ڕۆڵى ره‌وه‌ندى لوبنانى له هه‌رێمى كوردستان كرد به‌تايبه‌تيش له بواره‌كانى ئاوه‌دانكردنه‌وه و خزمه‌تگوزارى و بانكداريدا.
دۆخى ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمى كوردستان و لوبنان و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.