مەسرور بارزانی رۆڵی کونسوڵی گشتی کۆریا لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکان بەرز دەنرخێنێت

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی کۆریای باشوور لە هەرێمی کوردستان کرد

K24 - هەولێر

ئەمڕۆ دووشەممە 24ی کانوونی دووەمی 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە چۆی کوانژین کونسوڵی گشتیی کۆریای باشوور لە هەرێمی کوردستان کرد، کە بۆ ماڵئاواییکردن و بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکانی سەردانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد.

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند "بە پێزانینەوە ئاماژەمان بە رۆڵی کونسوڵی گشتیی کۆریا کرد، لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و کۆریای باشوور و هیوای سەرکەوتنیشمان بۆ خواست لە ئەرکەکانی داهاتوویدا".

کونسوڵی گشتیی کۆریای باشوور، سوپاسی هەماهەنگیی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد، لەگەڵ کونسوڵخانەی وڵاتەکەی و جەختیشی لەوە کردەوە کە ئەو هەمیشە، کوردستان بە ماڵی دووەمی خۆی دەزانێت و میهرەبانيی و میواندۆستيی خەڵکی کوردستانیش لە بیر ناکات.

دیداری مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کونسوڵی گشتی کۆریا لە هەرێمی کوردستان
دیداری مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کونسوڵی گشتی کۆریا لە هەرێمی کوردستان
کاتی پێشوازیکردنی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کونسوڵی گشتی کۆریا لە هەرێمی کوردستان
کاتی پێشوازیکردنی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کونسوڵی گشتی کۆریا لە هەرێمی کوردستان