ناتۆ هێز رەوانەی ئەوروپای رۆژهه‌ڵات دەکات
"له مۆسكۆوه بڕیار له جه‌نگێك دراوه"
K24 - هەولێر:
هاوپەیمانیەتی ناتۆ رایده‌گه‌یه‌نێت، هێزەکانی خۆی خستۆتە حاڵەتی ئامادەباشی و کەشتی و فرۆکەی جەنگی رەوانەی رۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا ده‌كات.
هاوپه‌یمانێتی ناتۆ راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، بە مەبەستی بەهێزکردنی بەرگرییەکانی لە رۆژهەڵاتی ئەوروپا لە سەوروبەندی هەڵکشانی گرژییەکان و بڵاوکردنەوەی سەربازانی ڕووسیا لەسەر سنووری ئۆکرانیا، له داهاتوودا كه‌شتی و فڕۆكه‌ی جه‌نگی ره‌وانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا ده‌كات.
پشێوی و نائارامی له نێوان هه‌ردوو جه‌مسه‌ره‌كه‌ی جیهان به‌رده‌وامه و به‌ره‌و زیادبوونیش ده‌چێت، چونكه جۆ بایدنی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا باسی له‌وه‌كرد، ڤلادیمیر پووتن سه‌رۆكی رووسیا وای خه‌مڵاندووه 100 هه‌زار سه‌ربازی له‌سه‌ر سنووری ئۆكرانیا بڵاوكردووه‌ته‌وه.
له راپۆرتێكدا گۆڤاری زه ئیكۆنۆمیست-دا ئاماژه به وته‌یه‌كی ئه‌ی جه‌ی پی تایلۆر، مێژوونووسی به‌ریتانی داوه، "جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی له به‌رلینه‌وه بڕیاری لێدرابوو، هه‌ر ده‌بوو رووبدات".
كه‌واته له مۆسكۆوه بڕیار له جه‌نگێك دراوه، هه‌ر ده‌بێت رووبدات، به‌ڵام ئومێدی ئه‌وروپا ئه‌وه‌یه، ئه‌و جه‌نگه روونه‌دات.
سه‌ركرده ئه‌وروپییه‌كان خۆشحاڵ بوون و پێشبینی ئه‌وه‌یان نه‌ده‌كرد، له رۆژی (20ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2022) له ژنێڤ و له كه‌شێكی سارددا، گفتووگۆی نێوان به‌رپرسه باڵا دیپلۆماته‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و رووسیا ئه‌وه‌نده گه‌رموگوڕ بێت.