وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف له‌باره‌ی كردنه‌وه‌ی پرسه بڕیاریدا
رێنمایی تایبه‌ت به كردنه‌وه‌ی پرسه له ته‌واوی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان بڵاو ده‌كرێته‌وه
K24 - هەولێر:
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی رایده‌گه‌یه‌نێت، سبه‌ی 25ـی كانوونی دووه‌م / یه‌نایه‌ری 2022 ورده‌كاری و رێنماییه‌كانی تایبه‌ت به كردنه‌وه‌ی پرسه بڵاوده‌كرێنه‌وه.
له ئاگادارییه‌كی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی‌دا هاتووه، سبه‌ی له چوارچێوه‌ی كۆنفراسێكی رۆژنامه‌وانی مه‌رج و رێنماییه‌كانی تایبه‌ت به كردنه‌وه‌ی پرسه له ته‌واوی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان بڵاو ده‌كاته‌وه.
له ساڵی 2019 یه‌كه‌مین حاڵه‌تی كۆرۆنا له شاری وۆهانی چینه‌وه ده‌ركه‌وت، دواتر به‌ره‌و وڵاتانی جیهان گوازرایه‌وه‌و هه‌رێمی كوردستانیشی گرته‌وه.
به‌م هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك رێككاری خۆپارێزی بۆ دووركه‌وتنه‌وه له‌یه‌كتری و دروست نه‌كردنی كۆبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی له‌لایه‌ن ژووره ئۆپراسیۆنه‌كانی پارێزگاكانی هه‌رێم راگه‌یه‌ندران.