سه‌عد حه‌ریری چالاكییه سیاسییه‌كانی هه‌ڵپه‌سارد
"به‌هۆی ده‌ستوه‌ردانی نێوده‌وڵه‌تی و دابه‌شكاری نیشتمان، بوار بۆ هیچ ده‌رفه‌تێكی ئه‌رێنی له لوبنان نه‌ماوه‌ته‌وه"
K24- هه‌ولێر:
سه‌عد حه‌ریری، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی لوبنان و سه‌ركرده‌ی دیاری سوننی له‌و وڵاته هه‌ڵپه‌ساردنی چالاكییه سیاسییه‌كانی راگه‌یاند و ره‌تیشی كرده‌وه خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی كاندید بكات.
حه‌ریری گوتی: ئه‌و بڕیاره‌ی له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، كه گه‌یشتووه‌ته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی، به‌هۆی هه‌ژموونی ئێران و ده‌ستوه‌ردانی نێوده‌وڵه‌تی و دابه‌شكاری نیشتمانی، بوار بۆ هیچ ده‌رفه‌تێكی ئه‌رێنی له لوبنان نه‌ماوه‌ته‌وه.
ئه‌م گوتانه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی لوبنان له‌كاتێكدان، كه له‌م ساڵانه‌ی دوایی زنجیره‌یه‌ك كاره‌ساتی سیاسی و به‌سه‌ر وڵاته‌كه‌یدا هاتوون، كه لوبنانیان رووبه‌ڕووی قه‌یرانێكی كوشنده‌ی سیاسی، ئابووری و دارایی كردووه‌ته‌وه.
حه‌ریری روونیكرده‌وه، ئه‌و هیچ كاندیدێك به‌ناوی ره‌وتی موسته‌قبه‌ل كه سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات، بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی وڵاته‌كه‌ی پێشكه‌ش ناكات.